یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف دەکات    *****    *****   لەسەر ئاستی باڵا یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن   
یه‌كێتی زانایان داوا ده‌كات له‌بودجه‌ی ئه‌مساڵی هه‌رێم ده‌رماڵه‌یه‌ك بۆ مامۆستایانی ئاینی ته‌رخان بكرێ
به‌رواری دابه‌زاندن: 10/02/2013 : 13:14:22
قه‌باره‌ی فۆنت
رۆژی 7/2/2013 به‌مه‌به‌ستی چه‌ند داواكاریه‌ك بۆ باشتركردنی گوزه‌رانی مامۆستایانی ئایینی شاندێكی باڵای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی سه‌ردانی دكتۆر حسن محمد سووره‌ جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان كوردستانیان كرد
 
له‌دیدارێكدا كه‌ دكتۆر بشیر خلیل حداد سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی په‌رله‌مان ئاماده‌ی بوو، سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئیسلامی كوردستان، به‌ناوی شانده‌كه‌و ته‌واوی مامۆستایانی ئاینی ئیسلام سوپاسگوزاری خۆیانی ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كردو هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوولای به‌خاڵێكی وه‌رچه‌رخان دانا له‌پێناو كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵی په‌یوه‌ندی له‌رێی لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی و گفتوگۆ و بیرورا گۆرینه‌وه‌ له‌باره‌ی ئه‌و پرس و پێشهاتانه‌ی له‌وبواره‌دا دێته‌ پێشه‌وه‌
 
دواتر داوایان له‌ جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان كرد له‌میانی گفتوگۆی بودجه‌ی ئه‌مساڵدا كه‌ هێشتا به‌رده‌وامی هه‌یه‌ په‌رله‌مانی كوردستان ره‌چاوی باری ژیان و گوزه‌رانی و پێویستی مامۆستایانی ئاینی بكات و ده‌رماڵه‌یه‌كی دیاریكراویان بۆ ته‌رخان بكرێ.

له‌به‌رامبه‌ردا دكتۆر حسن محمد سووره‌ جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان وێرای به‌خێرهێنان رۆڵی مامۆستاو زانایانی ئاینی له‌به‌رزكردنه‌وه‌ی هۆشیاری تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ به‌رز نرخاندو هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن هاوكات پشتگیری له‌ داواكه‌یان نیشان داو ئه‌وه‌ی خسته‌ روو مامۆستایانی ئاینی توێژێكن كاریگه‌ری و كه‌سایه‌تی خۆیان له‌نێو كۆمه‌ڵ هه‌یه‌و پێویسته‌ له‌هه‌موو رووێكه‌وه‌ ره‌چاوی ماندوبوونیان و باری ژیان و گوزه‌رانیان بكرێ و له‌میانی گفتوگۆی بودجه‌دا كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین ره‌چاوی داواكاریه‌كه‌یان بكرێ.