له نووسراوێكدا، كه وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌ر كۆلیژه‌كانی گشتاندووه، بۆ ناردنی هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس‌و ماسته‌ر بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، كه (100) كورسی بۆ خوێندنی ماسته‌ر‌و (200) كورسی بۆ خوێندنی دكتۆرا ته‌رخان كراوه.
هه‌ر له نووسراوه‌كه‌دا هاتووه، داواكاری پێشكه‌شكردن له رێگای سه‌رۆكایه‌تی زانكۆكانی (سه‌لاحه‌دین، سلێمانی، دهۆك، كۆیه، سۆران)و ده‌سته‌كانی (هه‌ولێر‌و سلێمانی) له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌یوه‌ندییه ئه‌كادیمییه‌كان ده‌بێت.
ماوه‌ی پێشكه‌شكردن له (5/8/2010) تا (31/8/2010) به‌رده‌وام ده‌بێت، وه‌جبه‌ی یه‌كه‌م له (15/8/2010) بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت‌و، وه‌جبه‌ی دووه‌م له دوای (31/8/2010) بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت.
|