یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف دەکات    *****    *****   لەسەر ئاستی باڵا یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن   
لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان سه‌ردانی لقی 26 ی گولانی پارتی و تێبنه‌رایه‌تی ئه‌وقافی چۆمان ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 16/02/2013 : 12:15:52
قه‌باره‌ی فۆنت
راگه‌یاندنی لقی سۆرانبه‌مه‌به‌ستی پیرۆزبای كردن له‌كردنه‌وه‌ی لقی 26 ی گولانی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ ناوچه‌ی باله‌كایه‌تی ، پێش نیوه‌رۆی 13/2/2013شاندێكی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌رپرسی لق به‌رێز مه‌لاخالد مه‌له‌كی وهه‌روه‌ها گاركێرو ئه‌ندامانی لق ونل وچه‌كانی سۆران وچۆمانی یه‌كێتی زانایان ، به‌یاوه‌ری مه‌لاوه‌یسی مه‌لاسه‌عید به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران  سه‌ردانی لقی 26 ی گولانیان كردله‌قه‌زای چۆمان وله‌لایه‌ن به‌رێز مامۆستاعبدالرحمن مه‌لارسول به‌رپرسی لق به‌گه‌رمی پێشوازی كران. ئه‌مه‌و له‌دیدارێكداكه‌ سه‌رجه‌م كارگێرو ئه‌ندانی لقی 26 ی پارتی ئاماده‌ی بوون، باس له‌رۆلی زانایانی ئاینی به‌گشتی وناوچه‌كه‌ به‌تایبه‌ت وكاریگه‌ریان له‌مه‌ڕ خزمه‌تكردنی بواری ئاینی ونه‌ته‌وه‌یی وقولكردنه‌وه‌ی گیانی نیشتمانی له‌ناوچه‌كه‌وپالپشتی شۆرشه‌كان وبزوتنه‌وه‌ رزگاریخوازه‌كانی كوردستان و بزاڤی رۆشنبیری له‌ناوچه‌كه‌ به‌بایه‌خه‌وه‌ له‌به‌رچاوگیرا. هه‌روه‌ك ئاماژه‌ش كرا به‌دامه‌زراندنی یه‌كێتی زانایان له‌سه‌رده‌ستی سه‌ركرده‌ی كورد مه‌لامسته‌فابارزانی له‌ناوچه‌كه‌كه‌ بوه‌ هیوای سه‌رجه‌م مامۆستایانی ئاینی له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستان. دوادیداری دانیشتنه‌كه‌ش دوپاتی هه‌رهه‌ماهه‌نگی وهاوكه‌ریه‌ك له‌لایه‌ن هه‌ردوولاكرایه‌وه‌ كه‌خزمه‌ت به‌ هاولاتیانی كوردستان وناوچه‌كه‌ده‌كات. 

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ هه‌مان شاندی لقه‌كه‌مان تێبینه‌رایه‌تی ئه‌وقافی چۆمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌و ژیان وگوزه‌رانی مامۆستایانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌وچۆنیه‌تی هه‌ماهه‌نگی وهاوكاری بۆخزمه‌تی مامۆستایانی سنوره‌كه‌ جه‌ختی له‌سه‌ركرایه‌وه‌ ،هه‌روه‌ك به‌رێز مه‌لایوسف احمد تێبینه‌ری ئه‌وقافی سنوره‌كه‌ ئاماده‌ی بۆ هه‌موو هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیه‌ك ده‌ربری له‌پێناو خزمه‌تكردنی مامۆستایانی ئاینی و شوێنه‌ ئاینیه‌كانی ناوچه‌كه‌.