یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئیبڕاھیم مەنتک لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   شاندێکی زانایانی تورکیاو یەمەن و مەغریب لە ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   لقی دهۆکی یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر بۆ پتر لە 110 زانای ئایینی ساز دەکات    *****    *****   دکتۆر عەباس شومان ئەمینداری گشتی دەستەی گەورە زانایانی ئەزهەر: "بە تەئکید رۆڵی زانایانی کوردستان رۆڵێکی گرنگ و ئەرێنیە و لە ئاستێکی باشی پێشکەوتن و زانستی هەنگاو دەنێن "   
به‌ یاوه‌ری سه‌رۆکی زانایان محمد خه‌زنه‌وی كوڕی شه‌هید مامۆستا مه‌عشوق خه‌زنه‌وی سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی كرد
به‌رواری دابه‌زاندن: 22/08/2010 : 11:35:30
قه‌باره‌ی فۆنت
به‌ یاوه‌ری مامۆستا مه‌لا عبدالله مه‌لا سعید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان مامۆستا محمد موراد خه‌زنه‌وی كوڕی شه‌هید مامۆستا مه‌عشوق خه‌زنه‌وی زانای گه‌وره‌و به‌ناوبانگی ڕۆژئاوای كوردستان سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان كردو له‌لایه‌ن كامیل حاجی علی وه‌زیری ئه‌وقاف و گه‌وره‌ به‌رپرسانی وه‌زاره‌ته‌وه‌ پێشوازیكران ، له‌ دیدارێكدا مامۆستا خه‌زنه‌وی خۆشحاڵی خۆی بۆ سه‌قامگیری ئایینی هه‌رێمی كوردستان

ده‌ربڕی و ته‌ئكیدی له‌سه‌ر ڕۆڵی زانایانی ئایینی كورد له‌ پێشكه‌وتنی دۆزی ڕه‌وای میلله‌ته‌كه‌مان كرد، وه‌زیری ئه‌وقافیش له‌لای خۆیه‌وه‌ خۆشحاڵی بۆ ئه‌م سه‌ردانه‌ی نه‌وه‌ی مامۆستای شه‌هید (مه‌عشوق خه‌زنه‌وی ) ده‌ربڕی و ته‌ئكیدی كرده‌وه‌ كه‌ (مه‌عشوق خه‌زنه‌وی) یه‌كێك بوو له‌و كه‌ڵه‌ زانایانه‌ی كه‌ له‌مێژووی نه‌ته‌وه‌ی كورددا هه‌میشه‌ به‌ ووشه‌ی زێڕین ناوی ده‌هێنرێت و خانه‌واده‌ی خه‌زنه‌وی به‌ دروشمی خه‌باتی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی كورد له‌ ڕۆژئاوای كوردستان ده‌ناسرێن ، شایانی باسه‌ ڕژێمی سوریا ساڵی 2005 دوای ئه‌وه‌ی مامۆستای ناوداری كورد مه‌عشوق خه‌زنه‌وی له‌سه‌ر هه‌ستی نیشتمانی و كوردایه‌تی ده‌ستگیركرد ، دوای ئه‌شكه‌نجه‌دانێكی زۆر بڕیاری له‌ سێداره‌دانی داو له‌ به‌رواری 1/6/2005 فه‌رمانی له‌سێداره‌دانه‌كه‌ی جێبه‌جێكرد .