یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف دەکات    *****    *****   لەسەر ئاستی باڵا یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن   
سەرۆكی یەكێتی زانایان لە رانیە: مامۆستایانی ئایینی لە بواری نەتەوەیی‌و وێژەیی‌و كۆمەڵایەتی‌و بوارەكانی دیكە هەمیشە پێشەنگ بوونە
به‌رواری دابه‌زاندن: 20/02/2013 : 12:11:11
قه‌باره‌ی فۆنت

 

رۆژی (19/2/2013) سەرۆكی یەكێتی زانایان بە یاوەری جێگری سەرۆكی یەكێتی زانایان‌و شاندێكی مەكتەبی تەنفیزی زانایان سەردانی رانیەیان كرد‌و، سەرەتا سەردانی لقی رانیەی زانایان‌و بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی رانیەیان كرد.

 

لە دانیشتنێكدا، كە هەر یەك لە بەڕێزان مەلا عەبدوڵا بەرپرسی لقی رانیە‌و ستافی لق‌و ژمارەیەك لە مامۆستایانی ئایینی‌و بەڕێوەبەری ئەوقافی رانیە‌و كارمەند‌و فەرمانبەرانی ئەوقافی رانیە ئامادەی بوون.

 

له ‌وته‌یه‌كیدا غریب احمد به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی راپه‌رین به‌ناوی خۆی و سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانه‌وه‌ به‌خێرهاتنی كردن و هیوای خواست ئه‌م جۆره‌ سه‌ردانانه‌ ببنه‌ مایه‌ی هه‌ماهه‌نگی زیاتر له‌نێوان مامۆستایانی ئایینی سنوره‌كه‌و به‌ڕێوه‌به‌راتی ئه‌وقافی راپه‌رین. دواتر م.عبدالله سعید سه‌رۆكی یه‌كیتی زانایانی ئایینی كوردستان وێرای ده‌ستخۆشی له‌به‌رێوه‌به‌رو سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران هه‌ماهه‌نگی هه‌ردولای به‌پێویست و گرنگزانی بۆ ئه‌وه‌ی ئیش و كاره‌كان به‌رێكی به‌رێوه‌بچن. 

 

دواتر بەشداریان كرد لە ڤیستیڤاڵێك، كە بەهەماهەنگی نێوان لقی رانیەی زانایان‌و ئەوقافی رانیە‌و ناوەندی رۆشنبیری رانیە بۆ ژمارەیەك لە مامۆستایانی ئایینی‌و نووسەر‌و رۆژنامەنووسانی دەڤەرەكە ساز كرا بوو.

 

لە وتەیەكیدا مەلا عەبدوڵا مەلا سەعید سەرۆكی زانایان بە پوختی تیشكی خستە سەر رۆڵی زانایانی ئایینی لە مێژووی كۆن‌و نوێی كورد دا، كە زانایانی ئایینی هەمیشە هەڵگری بەیداخی كوردایەتی‌و پێكەوەژیان‌و هەستكردن بە بەرپرسیارێتی بوونە‌و، هەمیشە لە بواری نەتەوەیی‌و نیشتیمانی‌و وێژەیی‌و كۆمەلایەتی‌و سەرجەم بوارە چاكەكانی دیكە، مامۆستایان‌و زانایانی ئایینی پێشەنگ بوونە، رەخنەشی گرت، كە زۆر جاران دەڵێن: دانیشتنی مامۆستایانی ئایینی‌و رۆژشنبیران، وەك ئەوەی مامۆستایانی ئایینی رۆشنبیر نەبن، ئەمەش لە واقیعدا راست نییە، چونكە مامۆستایانی ئایینی هەمیشە پێەنگ بوونە لە بواری رۆشنبیرییەوە، نموونەی وەك مەلای گەورەی كۆیە‌و مامۆستا مەلا عەبدولەكەریمی مودەریس‌و عەلائەدین سوجادی‌و ئەو هەموو ئەدیب‌و شاعیرانەی كورد، دیارترین‌و جوانترین نموونەی بەرچاون.

 

سەرۆكی یەكێتی زانایان هەر لە وتارەكەیدا دەستخۆشی ئەم كارە گرنگ‌و پیرۆزەی لێكردن، چونكە هەموو چین‌و توێژەكانی كوردستان تەواوكەری یەكرتن‌و، پێویستە چاكترین‌و باشترین هەماهەنگیان هەبێت بۆ زیاتر لێك نزیكبوونەوە‌و كۆكردنەوەی تواناكان بۆ خزمەتكردنی ئاین‌و گەل‌و ولات‌و نیشتیمان.

 

لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا سەرۆكی زانایان دەستخۆشی پیرۆزبایی لە مامۆستایانی ئایینی كرد، كە دوای هەوڵی بێ وچانی یەكێتی زانایان‌و لێژنەی ئەوقاف لە پەرلەمان‌و وەزارەتی ئەوقاف تواندرا، مووچەی مامۆستایانی ئایینی زیاد بكرێت، ئینجا تەئكیدی لەوە كردەوە، راستە ئێمە زیاتر لە ساڵێكە لە هەوڵی بەردەوام داین‌و هیچ شوێنێك نەمایە سەردانمان نەكردبێت، بەڵام ئەنجامەكەی دڵخۆشی كردین، بۆیە وێڕای پیرۆزبایی لە مامۆستانی ئایینی، سوپاس‌و دەستخۆشیش لە هەموو ئەوانە دەكەین، كە دەستی خێریان هەبوو لە زیادكردنی مووچەی مامۆستایان، نەخاسمە ئەنجومەنی وەزیران‌و وەزارەتی دارایی‌و لێژنەی ئەوقاف لە پەرلەمان.

 

شایانی باسە وتارەكە بووە جێگەی خۆشحاڵی ئامادەبووان.