یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف دەکات    *****    *****   لەسەر ئاستی باڵا یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن   
لقی سلێمانی یەكیتی زانایان به‌شداری ڕێوڕه‌سمی به‌خاكسپاردن‌و پرسه‌ی مامۆستا(شێخ محمد شێخ جلال) ده‌كات‌و له‌ ناوچه‌ی بازیان كۆبوونه‌وه‌یه‌ك سازده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 27/02/2013 : 11:38:27
قه‌باره‌ی فۆنت

 

م. محمد كەڵكەسماقی/ڕاگەیاندنی لق

ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری 21/2/2013 شاندێكی باڵای لق، كه‌ پێكهاتبوو له‌ بەڕێزان: مامۆستا نجم الد ین قادر بەرپرسی

لق وچەند كارگێڕلقێك بەشداریانكرد لەڕێوڕەسمی بەخاك سپاردنی خوالێخۆشبوو مامۆستا(شێخ محمد شێخ جلال) قەرەداغی كە ساڵانێكی زۆرە لەخزمەتكردن بە چینی میراتگرانی پێغەمبەرو ڕێبازەپیرۆزەكەی بەردەوام بووەو، یەكێك بووه‌ لە مامۆستا بەرچاوو ماندونەناسەكانی شاری سلێمانی.

 

ئه‌مه‌و لە ڕێوڕەسمه‌كه‌دا بەڕێز مامۆستا نجم الد ین قادر وتارێكی پێشكه‌شكردو، تیایدا سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەو گشت

زانایان كردو، لە خوای باڵادەست داواكاربوو كه‌ خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات‌و، سەبوری خەمی خانەوادە بەرێزەكەی بدات .

                                                              

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 24/2/2013 به‌مه‌به‌ستی زیاتر ئاگاداربوون له‌كێشه‌كانی زانایان و تۆكمه‌كردنی ڕیزی زانایان، به‌ سه‌رپه‌رشتی لقی سلێمانی وبه‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان مامۆستا عبدالحمید ڕه‌باتی ومامۆستا عباس خدرو مامۆستا محمد كه‌ڵَكه‌سماقی و به‌رپرس و كارگێڕانی لق، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌ ناوچه‌ی بازیانی سه‌ربه‌ لقی سلێمانی ساز كرا.

شایانی باسه‌: له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به‌ زانایانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ وتوێژ كراو كۆمه‌ڵێك پێشنیارو داواكاری كۆبونه‌وه‌كه‌ به‌پێزتر كرا و ڕاو بۆچونی مامۆستایان وه‌رگیراو، سه‌ركه‌وتووانه‌و به‌ خۆشحاڵی گشت لایه‌ك كۆتایی به‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ هات.