كارمه‌نده موسڵمانه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكی له‌نێو باڵه‌خانه‌ی پنتاگۆنی سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كه هۆڵێكیان بۆ تهرخانكردوون تا نوێژی تێدا ئه‌نجام بده‌ن.
بێ هیچ كێشه‌و گیروگرفتێك كارمه‌نده موسڵمانه‌كانی ناو پنتاگۆن نوێژی به‌كۆمه‌ڵا ئه‌نجام دهدهنو به وته‌ی موسڵمانێكی نوێژخوێنیش له‌وێ: ژماره‌ی نوێژخوێنه‌كان له‌مانگی ره‌مه‌زان زیادی كردووه.
جۆرج رایت وته‌بێژ به‌ناوی سوپای ئه‌مه‌ریكی گوتی: تا ئێستا نه‌مبیستووه هیچ كه‌سێك ناڕه‌زایی هه‌بووبێ به‌رامبه‌ر به‌نوێژ كردنی موسڵمانان له‌ناو باڵه‌خانه‌كه.
شایانی باسه باڵه‌خانه‌ی پنتاگۆن یه‌كێك بوو له‌و شوێنانه‌ی كه كه‌وته به‌ر هێرشه‌كه‌ی 11 ی سێپتێمبه‌ری 2001 و ئه‌گه‌رچی ژماره‌ی موسڵمانانیش له ناو سوپای ئه‌مه‌ریكا به‌زیاتر له 3000 سه‌رباز مه‌زه‌نده ده‌كرێ، به‌ڵام ئه‌مه بۆ یه‌كه‌مجاره كه شوێنێكی تایبه‌تیان بۆ نوێژ بۆ ته‌رخان بكرێ.
|