یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف دەکات    *****    *****   لەسەر ئاستی باڵا یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن   
له‌ یه‌كه‌مین رۆژی كاره‌كانیدا كۆڕبه‌ندی ئیقلیمی زانستی سێ‌ توێژینه‌وه‌ پێشكه‌ش كران
به‌رواری دابه‌زاندن: 27/02/2013 : 16:19:21
قه‌باره‌ی فۆنت

له‌ گه‌ڵ ده‌سپێكی كاره‌كانی كۆڕبه‌ندی زانستی له‌ پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان‌و دوای ته‌واو بوونی مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی كۆڕبه‌نده‌كه‌، سێ‌ توێژینه‌وه‌ی تایبه‌ت و زانستی پێشكه‌ش به‌ به‌ژدار بووان كرا.

 

توێژینه‌وه‌ی یه‌كه‌م له‌ ژێر ناونیشانی (مفهوم الامه‌ والرحمه‌ فی المتغیرات)، كه‌ له‌لایه‌ن به‌رێز دكتۆر محمد وسام ئه‌لمیسڕی ئه‌مینداری خانه‌ی فه‌توای میسڕ پێشكه‌ش كرا‌و تێیدا به‌ تێرو ته‌سه‌لی باسی له‌ چه‌مكی ئۆمه‌ت و پێوه‌رو بنه‌ماكانی جیاوازی نێوان زانایان‌و مه‌زهه‌به‌ ئیسلامیه‌كان كرد، له‌ به‌شێكی تری توێژینه‌وه‌كه‌ی باسی له‌ چۆنیه‌تی ته‌عام كردن له‌گه‌ڵ جیاوازیه‌كان كردو په‌نجه‌ی خسته‌ سه‌ر ئه‌و لایه‌نه‌ ئیجابیانه‌ی وه‌ك ره‌حمه‌تێك له‌ سایه‌ی ئه‌و ئیختیلافه‌وه‌ سه‌ره‌ هه‌ڵده‌ده‌ن.

 

هه‌روه‌ها ئاماژه‌شی به‌وه‌ كرد، كه‌ پێویسته‌ زانایانی ئایینی به‌هه‌مان نه‌فه‌سی زانایانی پێشوو هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌م چه‌مكه‌ بكه‌ن و به‌ چاوی رێزه‌وه‌ له‌ بنه‌مای راجیایی نێوان زانایان بڕوانن.

 

پاشان به‌رێز مامۆستا عه‌بدولرحمان صدیق توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی له‌ ژێر ناونیشانی ( الامه‌ الاسلامیه‌ وكیفیه‌ التعامل معها) پێشكه‌ش كردو به‌ وردی تیشكی خسته‌ سه‌ر گشتگیریه‌ت‌و مانا هه‌مه‌لایه‌نه‌كانی چه‌مكی ئۆمه‌ت، هه‌روه‌ها ئه‌و بنه‌ما زانستی‌و پێوه‌ره‌ گرنگانه‌شی خسته‌ روو، كه‌ پێویسته‌ تاكی موسڵمان‌و به‌تایبه‌تی ئه‌كادیمی‌و زانایانی ئایینی له‌كاركردن په‌یڕه‌وی لێ‌ بكه‌ن.

 

له‌ به‌شێكی تری توێژینه‌وه‌كه‌یدا مامۆستا عه‌بدولرحمان صدیق باسی له‌ شێوازی هه‌ڵسوكه‌تن له‌گه‌ڵ ده‌قه‌ ئیسلامیه‌كان‌و دۆزینه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌یه‌كی هاوچه‌رخانه‌ی خسته‌ روو، كه‌ پێی وابوو ده‌بێ‌ زانایانی ئایینی زیاتر له‌ رووی وتایی‌و بایه‌تیه‌وه‌ له‌ ناوه‌رۆك‌و بنه‌مای زانستی چه‌مكه‌ ئیسلامیه‌كان قوڵببنه‌وه‌‌و هه‌وڵی زانستیان بۆ دیاركردنی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له‌ چوارچێوه‌ی بنه‌ما ئایینیه‌كانه‌وه‌ چڕتر بكه‌نه‌وه‌.

 

دواتر به‌رێز شێخ صادق سه‌عید ئه‌لشوره‌یجی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی ئیڕشاد له‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی یه‌مه‌نی توێژینه‌وه‌یه‌كی له‌ ژێر ناونیشانی (اڵامر بالمعروف والنهی عن المنكر) پێشكه‌ش كردو، تێیدا به‌ تێرو ته‌سه‌لی شیكارێكی وردو زانستیانه‌ی ئه‌و ته‌وه‌ره‌ی خسته‌ روو، هه‌وره‌ها بۆچوونی زانایان‌و چوارچێوه‌ زانستیه‌كانیشی له‌و باره‌وه‌ شیكرده‌وه‌‌و، به‌ پێویستیشی زانی زانایانی ئایینی ورد بین بن له‌ مه‌سه‌له‌ بایه‌تیه‌كان‌و پێوه‌ره‌ شه‌رعیه‌كانه‌وه‌.

دواتر بنه‌ماكانی هه‌ردوو چه‌مكی فه‌رمان به‌چاكه‌‌و قه‌ده‌غه‌كردنی له‌ خراپه‌ی بۆ ئاماده‌بووان شیكرده‌وه‌.

 

جێی ئاماژی پێدانه‌ له‌هه‌رسێ‌ ته‌وه‌ركه‌ش زانایانی به‌ژداربووی كۆڕبه‌نده‌كه‌ به‌ سه‌ره‌نج‌و پرسیارو تێبینیه‌كانیانه‌وه‌ كۆڕبه‌نده‌كه‌یان ده‌وڵه‌مه‌ند كردو كۆی دانیشتنه‌كانیش بوونه‌ مایه‌ی خۆشحاڵی ئاماده‌بووانه‌وه‌.