یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئیبڕاھیم مەنتک لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   شاندێکی زانایانی تورکیاو یەمەن و مەغریب لە ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   لقی دهۆکی یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر بۆ پتر لە 110 زانای ئایینی ساز دەکات    *****    *****   دکتۆر عەباس شومان ئەمینداری گشتی دەستەی گەورە زانایانی ئەزهەر: "بە تەئکید رۆڵی زانایانی کوردستان رۆڵێکی گرنگ و ئەرێنیە و لە ئاستێکی باشی پێشکەوتن و زانستی هەنگاو دەنێن "   
چه‌ند پێشنیارێك بۆ شه‌وه‌كانی كۆتایی ره‌مه‌زان
به‌رواری دابه‌زاندن: 25/08/2010 : 10:08:01
قه‌باره‌ی فۆنت
ئاماده‌كردنی: مه‌لا ته‌یب زیاره‌تی‌و مه‌لامسلم فریزی

بۆ به‌ده‌ستهێنانی خێری شه‌وی قه‌درو به‌رز ڕاگرتنی‌و هه‌روه‌ها زندووكردنه‌وه‌ی سوننه‌تی پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه‌وسلم، وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م (10)ده‌ شه‌وانه‌ی كۆتایی ره‌مه‌زان له‌كه‌شێكی ئیمانی خواپه‌رستی ئه‌نجام بده‌ین داواده‌كه‌ین كه‌ موسڵمانان پابه‌ندی ئه‌م رێنوماییانه‌ی خواره‌وه‌ بن:

1- (له‌ زندووكردنه‌وه‌ی شه‌وه‌كه‌) نیه‌ت پاكی بۆ خودا (له‌ دڵ‌و ده‌روون به‌رجه‌سته‌ بێت).

چونكه‌ به‌داخه‌وه‌ كه‌سانێك وه‌ك شانازی به‌خۆ كردنه‌وه‌ مانه‌وه‌یان له‌مزگه‌وت له‌ شه‌وانی كۆتایی ره‌مه‌زان باس ده‌كه‌ن‌و بۆ یه‌كتری ده‌یگێڕنه‌وه‌.

2- راگرتنی هێمنی مزگه‌وت.
بۆ ئه‌وه‌ی مزگه‌وت ئارامی خۆی له‌ده‌ست نه‌دات پێویسته‌ له‌ ده‌نگه‌ده‌نگ‌و ژاوه‌ژاو به‌دوور بێت.

3- پاراستنی پاك‌و خاوێنی مزگه‌وت.

4- نه‌خه‌وتن له‌ مزگه‌وت.
كه‌سێك خه‌وی دێ‌ ده‌توانێت بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ماڵ، چونكه‌ خۆ بۆ خه‌وتن نه‌هاتۆته‌ مزگه‌وت به‌ڵكو بۆ عیباده‌ت هاتووه‌.

5- نه‌چواندنی نوێژی به‌یانی به‌ كۆمه‌ڵ‌و له‌ مزگه‌وت.
چونكه‌ به‌داخه‌وه‌ ساڵانی پێشوو ئه‌و دیارده‌ زه‌ق بوو له‌ناومان كه‌سێك تا پاشێو داده‌نیشت پاشان بۆ نان خواردن ده‌چۆوه‌ بۆماڵ نه‌ده‌گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ مزگه‌وت بۆ ئه‌نجامدانی نوێژی به‌یانی به‌كۆمه‌ڵ، وه‌جاری واش بووه‌ (زانراوه‌) له‌ماڵیش نوێژه‌كه‌ی نه‌كردوه‌و لێی خه‌وتووه‌.

6- به‌سه‌ربردنی كات به‌ مۆبایل‌و قسه‌و قسه‌ڵۆك‌و شتی لاوه‌كی نه‌بێت به‌ڵكو به‌ شته‌ په‌رستشه‌كان بێت.
چونكه‌ به‌داخه‌وه‌ له‌ساڵانی رابردوو ئه‌م دیارده‌یه‌ش به‌زه‌قی به‌رچاو ده‌كه‌وت، كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ گه‌نجان له‌ ژوورو حه‌وشه‌ی مزگه‌وت تا دره‌نگانێی شه‌و هه‌ر خه‌ریكی مۆبایل‌و قسه‌و باس بوون‌و به‌م شێوه‌یه‌ كاتیان به‌ سه‌ر ده‌برد.

7- خۆ خه‌ریك نه‌كردن به‌ خواردن‌و خواردنه‌وه‌.

8- نه‌چونه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ سنوری مزگه‌وت.

واته‌: نه‌چنه‌ سه‌ر شه‌قام‌و كوچه‌و كۆڵانه‌كان‌و ده‌نگه‌ ده‌نگ په‌یاكردن‌و به‌م هۆیه‌وه‌ ببێته‌ مایه‌ی بێزاركردنی دراوسێ‌و خه‌ڵكی! چونكه‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ له‌ ره‌وشتی موسڵمان به‌ده‌ره‌.

9- ئافره‌ت به‌ته‌نیا نه‌یه‌ته‌ مزگه‌وت، مه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ مه‌حڕه‌می خۆی یاخود له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك ئافره‌تی بڕوا پێكراو.

10- دان به‌خۆداگرتن‌و یه‌كتری قه‌بوڵ كردن‌و خۆ لێك زویرنه‌كردن له‌هه‌مووكات به‌تایبه‌ت له‌ناو مزگه‌وت.