له پێشهاتێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراودا ڤاتیكان كۆمه‌ڵه بڕیارێكی سه‌یر دهردهكاتو داوا ده‌كات: له كاتی بۆنه‌كان‌و سه‌ردانی پاپا بندێكتی شازده‌هه‌م ئه‌م بڕیارانه په‌یڕه‌و بكرێن.
له خشته‌ی بڕیاره‌كان كه له پێگه‌ی فه‌رمی ڤاتیكانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه هاتووه: نابێ ئامێری مۆسیقیو قاپ‌و قاچاغی ستیل به‌كار بهێنرێو نابێ مه‌شڕوب (ئه‌لكهول) بخورێته‌وه، هه‌روه‌ها هێنانی مۆم قه‌ده‌غه‌یه‌و له جیاتی ئه‌مه ده‌بێ ئاڵا‌و چه‌تری جیاواز له‌گه‌ڵ خۆیان بهێنن.
شایانی باسه ده‌رچوونی ئه‌م بڕیارانه له‌كاتێكدایه، كه پاپا به‌نیازه له مانگی داهاتوو گه‌شتێكی 3 هه‌فته‌یی بۆ ئینگلته‌ڕاو ئوسكوتله‌ندا ئه‌نجام بدات.
|