ئا: ئه‌میر گه‌ردی
ئه‌گه‌رچی زۆرێك له موسڵمانان به‌داخه‌وه مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان به مانگی سستی‌و بێ هێزیو له‌لایه‌كی دیكه‌ش به‌مانگی زۆر خواردن داده‌نێن، به‌ڵام له‌ولایشه‌وه زۆرێكی دیكه‌ش به‌ڕۆژووبوون به مایه‌ی هێزو بونیادنانی جه‌سته هه‌ژمار ده‌كه‌ن.
ئه‌گه‌ر زۆرێك له چینی وه‌رزشوانان به‌تایبه‌تیش یاریزانانی تۆپی پێ له‌گه‌ڵ هاتنی ره‌مه‌زان گله‌یی له بێ توانایی‌و سستی هێزیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌تا یاریزانانه موسڵمانه‌كانی یانه به‌ناوبانگه جیهانیه‌كان به‌وره‌یه‌كی به‌رزه‌وه له‌كاتی یاریكردن له مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان بهڕۆژوونو سه‌لماندوویانه: كه یاریزانان به وره‌ی به‌رزو باوه‌ڕی به‌هێزیان ده‌توانن به‌رگه‌ی تێنویهتیو برسیهتیو گه‌رماو ماندووبوون بگرن.
له یانه جیاوازه‌كانی فه‌ڕه‌نسا 8 یاریزانی موسڵمان به‌ڕۆژوون، ئه‌گه‌ر چی وه‌ك خۆیان ده‌لێن: زۆر جار له‌لایه‌ن راهێنهرانو پزیشكه‌كانیان داوایان لێكراوه به‌رۆژوو نه‌بن به‌ڵام ئه‌مان سوورترن كه ده‌بێ رۆژووه‌كانیان بگرن چونكه فه‌رمانێكی ئاینه‌كه‌یانه.
له ئه‌ڵمانیایش (دیمبا)ی 24 ساڵان كه هێرشبه‌ری یانه‌كه‌یه‌تی رۆژوو به‌سه‌رچاوه‌ی هێزو بوێری خۆی ده‌زانی، وه‌ك ده‌ڵێ: ناتوانم به‌ڕۆژوو نه‌بم.
ئه‌مه جگه له كه‌ریم بن زیماو محمد دیاراو لاسانا دیارا، كه ئه‌مانیش به‌ڕۆژوون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه له یاریكردنیان به‌رده‌وامن.
له جوانترین دیمه‌نی به‌ڕۆژووبوونیش، ئه‌و یاریه بوو كه‌له نێوان دوو تیپی كامیڕۆنی له باكووری كامیڕۆن ئه‌نجامدرا، له كاتی بانگی مه‌غریب یاریه‌كه‌یان وه‌ستاند بۆ ماوه‌ی نیو كاتژمێر تا ئه‌وكاته‌ی به‌ربانگیان خوارد ئینجا ده‌ستیان پێ كرده‌وه. ئه‌مه‌ش هانده‌رانی زۆر سه‌رسام كرد.
سه‌رچاوه: گۆڤاری (هه‌فتانه).
|