له ژماره‌ی (5265) رۆژی (25/8/2010) رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ هه‌واڵی رێژه‌ی زه‌كات‌و سه‌رفیتره‌ی بڵاوكردۆته‌وه، تێیدا فه‌توای زه‌كاتی پاره‌دانی به هه‌ڵه بڵاوكردۆته‌وه.
له هه‌واڵه‌كه‌دا وێڕای ئه‌وه‌ی له رووی پیشه‌ییه‌وه هه‌ڵه‌ی ئه‌وه‌یان كردووه، له جیاتی ئه‌وه‌ی لێدوان له یه‌كێتی زانایان وه‌ربگرن، كه رێژه‌ی زه‌كات‌و سه‌رفیتره له لێژنه‌ی باڵای فه‌توا ده‌ستنیشان ده‌كات، لێدوانی سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئه‌وقاف له په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێز دكتۆر به‌شیر خه‌لیلیان وه‌رگرتووه، كه به‌ڕێزیان مامۆستایه‌كی به‌ڕێز‌و پایه‌داره به‌لامانه‌وه، به‌ڵام له ناو لێژنه‌ی فه‌توا نییه، به‌ڵكو وه‌ك هه‌مو لایه‌ك ده‌زانن سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئه‌وقافه له په‌رله‌مانی كوردستان.
هه‌ر له هه‌واڵه‌كه‌دا كوردستانی نوێ‌ن به هه‌ڵه نووسیویه‌تی لێژنه‌ی باڵای فه‌توا رێژه‌ی زه‌كاتی پاره 4 ملیۆن دیناریان داناوه، كه له هه‌ر 100 هه‌زار دینار 25 هه‌زار دینار زه‌كات ده‌كه‌وێت، له كاتێكدا له فتواكه‌دا هاتووه، كه رێژه‌ی زه‌كاتی پاره 4 ملیۆن دیناره، له هه‌ر ملیۆن دینارێك 25 هه‌زار دینار زه‌كاتی تێدا ده‌كه‌وێت، نه‌ك له هه‌ر 100 هه‌زار دینار وه‌ك له هه‌واڵه‌كه هاتووه، له كاتێكدا رۆژنامه‌كه زۆر به ئاسانی ده‌یتوانی له ماڵپه‌ڕی (www.zanayan.org) ده‌قی فه‌توایه‌كه ته‌ماشا بكه‌ن، كه سه‌رجه‌م فه‌تواكانی لێژنه‌ی باڵای فه‌توای تێدایه، كه له دوای دامه‌زراندنی ماڵپه‌ڕه‌كه ده‌ركرابن.
|