ئا: مه‌لا ته‌یب زیاره‌تی
رۆژی یه‌كشه‌مه (29/8/2010) لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان (53) ئیمام‌و خه‌تیبی مزگه‌وته‌كانی شاری هه‌ولێری خه‌لات كرد، كه له مانگی ره‌مه‌زان رۆلّیان هه‌بووه له راگه‌یاندنه‌كان.
بۆ وه‌رگرتنی رای مامۆستایانی رێزلێگیراو به پێویستمان زانی له‌و راپۆرته سه‌رنجی چه‌ند به‌ڕێزێك وه‌ربگرین.
سه‌ره‌تا به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا صدرالدین بالیسانی پێش نوێژ‌و وتارخوێنی مزگه‌وتی ئیبن مسته‌وفی گوتی: به‌ڕاستی خه‌ڵاتكردنی زانایانی ئاینی له‌لایه‌ن یه‌كێتی زانایانه‌وه هه‌نگاوێكی جوان بوو، من ته‌نها به خه‌ڵاتی نازانم به‌ڵكو به هانده‌رێكیشی ده‌زانم بۆ گشت مامۆستایان، ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێم كه ئاهه‌نگه‌كه خۆش‌و رازاوه بوو، به‌ڵام وته به‌نرخه‌كانی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان جوانتر بوو كاتێك فه‌رمووی: یه‌كێتی زانایان ماڵی هه‌موو زانایانی ئاینیه. به‌ڕاستی هه‌ستێكی خۆشی لا دروست كردین، ده‌رفه‌ت نه‌بوو ئه‌گینا جێگه‌ی خۆی بوو كه سوپاس‌و پێزانینی خۆمان ئاڕاسته كردبوایه.
دواتر مامۆستا سه‌ید یادگار پێشنوێژ‌و وتار خوێنی مزگه‌وتی سه‌ڵاحه‌ددینی ئه‌یوبی گوتی: ده‌ست خۆشی له ستافی نوێی یه‌كێتی زانایان ده‌كه‌م، كه به‌ڕاستی ئه‌مڕۆ به شێوه‌یه‌كی كرده‌یی سه‌لماندیان كه خه‌مخۆرو پاڵپشتیكه‌ری مامۆستایانی ئاینین، به‌ڕاستی هه‌ر ئه‌و چاوه‌ڕوانیه‌شمان لێده‌كردن، ئه‌م مه‌ڕاسیمه جگه له نواندنی رێز‌و خۆشه‌ویستی چیتر له خۆی هه‌ڵناگرێ، پێشنیاریش ده‌كه‌م زۆرێكی دیكه‌یش له مامۆستایانی ئاینی كه رۆڵی به‌رچاویان هه‌یه ده‌كرێ له داهاتوودا ئه‌وانیش خه‌ڵات بكرێن.
پاشانیش مامۆستا عوسمان كانی كورده‌یی پێشنوێژ‌و وتارخوێنی گوندی سه‌ردار به‌م شێوه‌یه دوا: له دوای رێز‌و ده‌ست خۆشیم بۆ لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان ده‌مه‌وی بڵێم: به‌ڕاستی خه‌ڵاتكردنی ئه‌و مامۆستایانه‌ی كه له مانگی ره‌مه‌زان ئامۆژگاریان له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرد شتێكی پێویست بوو، ئومێده‌وارم ئه‌م گهرمو گوڕیی گرنگی پێدانه به مامۆستایانی ئاینی‌و توانسته‌كانیان هه‌ر به‌رده‌وام بێت.
|