یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئیبڕاھیم مەنتک لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   شاندێکی زانایانی تورکیاو یەمەن و مەغریب لە ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   لقی دهۆکی یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر بۆ پتر لە 110 زانای ئایینی ساز دەکات    *****    *****   دکتۆر عەباس شومان ئەمینداری گشتی دەستەی گەورە زانایانی ئەزهەر: "بە تەئکید رۆڵی زانایانی کوردستان رۆڵێکی گرنگ و ئەرێنیە و لە ئاستێکی باشی پێشکەوتن و زانستی هەنگاو دەنێن "   
دانیمارك: كاریكاتێرستان له‌سه‌ر هۆڵۆكۆست ده‌درێته‌ دادگا
به‌رواری دابه‌زاندن: 30/08/2010 : 18:49:00
قه‌باره‌ی فۆنت
رۆژنامه‌ی ئۆرشه‌لیم پۆستی ئیسڕائیلی رایگه‌یاند: كۆمه‌ڵه‌ كاریكارستێكی موسڵمان به‌ هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی كاریكاتێری دژ به‌ هۆڵۆكۆستی جوله‌كه‌كان دراونه‌ته‌ دادگا.

له‌ درێژه‌ی هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه‌: دوای ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ موسڵمانێكی دانیماركی له‌ وێنه‌یه‌كی كاریكاتێریدا هۆلۆكۆست به‌ شتێكی بێ‌ بنه‌ما وێنا ده‌كه‌ن، دادگایه‌كی دانیماركی به‌ بڕی 2500 یۆڕۆ (3200 دۆلار) سزایان ده‌دات‌و بۆ ماوه‌ی دوو ساڵیش ده‌یانخاته‌ ژێر چاودێری.

له‌ لێدوانێكی دادگاكه‌یش بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندندا هاتووه‌: خه‌ڵك ئازاده‌ له‌ ده‌ربڕینی ڕاو بۆ چوونی خۆی، به‌ڵام به‌ هیچ جۆرێك نابێ‌ باس له‌ هۆڵۆكۆست بكرێت.

له‌ لایه‌ن خۆیشیانه‌وه‌ كاریكاتێریسته‌كان ده‌ڵێن: ئێمه‌ ئه‌م كاریكاتێره‌مان له‌ دژی ئه‌و كاریكاتێرانه‌ بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ له‌ ساڵی 2006 بێ‌ رێزی نواند به‌رامبه‌ر به‌ ئێمه‌ی موسڵمان‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌مان (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) كه‌ ئه‌و كات‌و تا ئێستایش دادگا بێ‌ ده‌نگه‌ له‌ ئاستی، ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین كاری ئێمه‌یش نیه‌ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌، به‌ڵكو هه‌ر له‌و كاته‌وه‌ تا ئێستا چه‌ندین كارێكاتێری وامان بڵاوكردۆته‌وه‌.

پرسیار ئه‌وه‌یه‌: ئایا ده‌بێ‌ پتر له‌ ملیارێك موسڵمان ئه‌وه‌نده‌ی چه‌ند ملیۆن جوله‌كه‌یه‌ك رێز له‌ هه‌ستیان نه‌گیرێت.