یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئیبڕاھیم مەنتک لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   شاندێکی زانایانی تورکیاو یەمەن و مەغریب لە ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   لقی دهۆکی یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر بۆ پتر لە 110 زانای ئایینی ساز دەکات    *****    *****   دکتۆر عەباس شومان ئەمینداری گشتی دەستەی گەورە زانایانی ئەزهەر: "بە تەئکید رۆڵی زانایانی کوردستان رۆڵێکی گرنگ و ئەرێنیە و لە ئاستێکی باشی پێشکەوتن و زانستی هەنگاو دەنێن "   
سوهێر ره‌مزی شه‌رم له‌ فیلمه‌ كۆنه‌كانی ده‌كاته‌وه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 30/08/2010 : 19:01:58
قه‌باره‌ی فۆنت
سوهێر ره‌مزی خانمه هونه‌رمه‌ندی میسری، كه‌ ئێستا حیجابی پۆشیوه‌، ده‌ڵێت: هه‌ست به‌ شه‌رمه‌زاری ده‌كه‌م‌و، هه‌ر كاتێك دیمه‌نه‌ (خراپه‌كانی) فیلمه‌ كۆنه‌كانم ده‌بینمه‌وه‌ هه‌ست به‌ په‌شیمانی‌و غه‌مخواردن ده‌كه‌م، زۆریش په‌شیمانم له‌وه‌ی دایكایه‌تیم كرده‌ قوربانی خۆپه‌رستی‌و حه‌زكردنم له‌ ده‌ركه‌وتن‌و بوونم به‌ ئه‌ستێره‌.

روونیشی ده‌كاته‌وه‌، كه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی مامۆستای خوالێخۆشبوو شێخ محه‌مه‌د مته‌وه‌لی شه‌عراوی فێری ئایین بوومه‌، كه‌ هه‌میشه‌ غه‌مه‌كانی سووك ده‌كردم.

له‌ دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی نایل لایف سوهێر ده‌ڵێت: خۆپه‌رستی من گه‌یشته‌ ئه‌و ئاسته‌ی سوهێر ره‌مزی هونه‌رمه‌ندم پێ‌ له‌ دایكایه‌تی باشتر بێت، ئه‌گه‌رچی زۆر ئاشقی منداڵانیشم، به‌ڵام دونیا فریوی دام‌و، ئێستاش وا باجی هه‌ڵه‌كانم ده‌ده‌م.

سوهێری 120 فیلمی هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌و ته‌نها له‌ 20 فیلمی رازیه‌، باسی له‌وه‌ش كرد، له‌و كاته‌ی فیلمه‌كانی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بێزی له‌ خۆی ده‌بیته‌وه‌‌و، هه‌ست به‌ غه‌م‌و شه‌رمه‌زاری ده‌كات.