یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئیبڕاھیم مەنتک لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   شاندێکی زانایانی تورکیاو یەمەن و مەغریب لە ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   لقی دهۆکی یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر بۆ پتر لە 110 زانای ئایینی ساز دەکات    *****    *****   دکتۆر عەباس شومان ئەمینداری گشتی دەستەی گەورە زانایانی ئەزهەر: "بە تەئکید رۆڵی زانایانی کوردستان رۆڵێکی گرنگ و ئەرێنیە و لە ئاستێکی باشی پێشکەوتن و زانستی هەنگاو دەنێن "   
دوای وتارێكی قه‌زافی چه‌ند ئیتالیه‌ك موسڵمان ده‌بن
به‌رواری دابه‌زاندن: 31/08/2010 : 15:31:10
قه‌باره‌ی فۆنت
دوای ئه‌و وتاره‌ی كه‌ سه‌رۆكی لیبیا موعه‌مه‌ر قه‌زافی له‌ رۆمای پایته‌ختی ئیتالیا پێشكه‌شی كرد، چه‌ند كه‌سێكی ئه‌و وڵاته‌ موسڵمان ده‌بن.

بۆ جاری چواره‌مه‌ قه‌زافی سه‌ردانه‌ی سه‌ردانی وڵاتی رۆما ده‌كات‌و، دووه‌مین جاریشه‌ له‌گه‌ڵ زۆرێك له‌ ئافره‌تانی ئه‌و وڵاته‌ كۆ ده‌بێته‌وه‌.

له‌و سه‌ردانه‌ی دواییدا به‌مه‌به‌ستی یادكردنه‌وه‌ی ساڵانه‌ بۆ په‌یمانی برایه‌تی، رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ی رابردوو، سه‌رۆكی لیبیا موعه‌مه‌ر قه‌زافی له‌ نوسینگه‌ی برایه‌تی لیبیی له‌ ئیتاڵیا، وتارێكی له‌سه‌ر ئیسلام پێشكه‌ش كردو، دواتریش چه‌ند نوسخه‌یه‌كی قوڕئانی پیرۆزی به‌سه‌ر سه‌دان گه‌نجی ئه‌و وڵاته‌ پێشكه‌ش كرد.

قه‌زافی هه‌ر له‌و وتاره‌ی بۆی روونكردنه‌وه‌، كه‌ ده‌بێ‌ ئیسلام ببێته‌ ئایینی ئه‌وروپا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حه‌زره‌تی موحه‌مه‌د دواهه‌مین‌و كۆتاهه‌مین پێغه‌مبه‌ره‌

هه‌ر له‌و دانیشتنه‌دا سێ‌ له‌و ئافره‌تانه‌ی به‌ژدار بوو، موسڵمان بوونی خۆیان راگه‌یاند، كه‌ ئه‌مه‌ بۆ خۆی هه‌نگاوێكی تازه‌ بوو، له‌و جۆره‌ دانیشتنانه‌دا.

له‌ لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی ئه‌سۆشیتد پریس: یه‌ك له‌و ئافره‌ته‌ موسڵمان بووانه‌ رایگه‌یاندووه‌: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی لیبیا وتاره‌كه‌ی له‌سه‌ر ئیسلام بووه‌‌و، به‌ شێوه‌یه‌كی جوانیش رۆحی ئیسلامی روون كرۆته‌وه‌‌و، له‌ جه‌هه‌ری ئیسلام حاڵی بووه‌، موسڵمان بوونی خۆی راگه‌یاند. جێی ئاماژه‌ پێدانه‌ له‌و دانیشتنه‌دا نزیكه‌ی 500 كچ به‌ژداری له‌ موحازه‌ڕه‌ی قه‌زافی بووه‌.

له‌ ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه‌ش قه‌زافی به‌رلسكۆنی خوانێكی فتاریان پێكه‌وه‌ خوارد.