یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئیبڕاھیم مەنتک لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   شاندێکی زانایانی تورکیاو یەمەن و مەغریب لە ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   لقی دهۆکی یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر بۆ پتر لە 110 زانای ئایینی ساز دەکات    *****    *****   دکتۆر عەباس شومان ئەمینداری گشتی دەستەی گەورە زانایانی ئەزهەر: "بە تەئکید رۆڵی زانایانی کوردستان رۆڵێکی گرنگ و ئەرێنیە و لە ئاستێکی باشی پێشکەوتن و زانستی هەنگاو دەنێن "   
سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان له‌ دیداری لیستی كۆمه‌ڵ: لێژنه‌ی ئه‌وقاف له‌ په‌رله‌مانی كوردستان‌و وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بۆ ئێمه‌ دوو ده‌زگای گرنگن هه‌میشه‌ باشترین هه‌ماهه‌نگیمان له‌گه‌ڵیان ده‌بێت
به‌رواری دابه‌زاندن: 31/08/2010 : 15:33:21
قه‌باره‌ی فۆنت
رۆژی (31/8/2010) لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانی كرد.

له‌ سه‌ردانه‌كه‌دا كه‌ سه‌رۆك‌و جێگر‌و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی ئاماده‌ی بوون، مامۆستا ئارام قادر سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان باسی له‌ ئامانجه‌كانی سه‌ردانه‌كه‌ی كرد، گووتی: به‌ پێویستمان زانی سه‌ردانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان بكه‌ین، به‌تایبه‌تی كه‌ له‌و قۆناغه‌دا گه‌رم‌و گوڕیه‌كی زۆری پێوه‌ دیاره‌، ئێمه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی هاتووین تا له‌گه‌ڵ ئێوه‌ هاوكار بین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین خزمه‌ت بكه‌ین، به‌تایبه‌تی كه‌ ئێوه‌ نوێنه‌ری چینێكی كاریگه‌رن كه‌ مامۆستایانی ئایینین، هه‌روه‌ها فه‌توا‌و كاری فه‌توادانیش لایه‌نێكی زۆر گرنگه‌، ئێمه‌ هاوكارتان ده‌بین بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه‌ بتوانین هه‌مان رۆڵی كاریگه‌ر بۆ مامۆستایان بگێڕینه‌وه‌، چونكه‌ تا مامۆستایانی رۆڵی خۆیان نه‌بیننه‌وه‌، ژیان ناچێته‌وه‌ سه‌ر شێوه‌ی سروشتی خۆی، ده‌بێ‌ هاوڵاتیانیش بگه‌نه‌ ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه‌ زانایانی ئایینی پێویسته‌ قیاده‌ی میلله‌ت بكه‌ن.

ئینجا باسی له‌وه‌ كرد، كه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌وان هه‌وڵ ده‌ده‌ن، هه‌ر یاسایه‌ك په‌یوه‌ست به‌ ئایینه‌وه‌ بێت، به‌بێ‌ رای یه‌كێتی زانایان تێنه‌په‌ڕێت، هه‌روه‌ها پێكه‌وه‌ كاریش بۆ ئه‌وه‌ بكرێت، هه‌م گوزه‌رانی مامۆستایان چاك بكرێت، هه‌میش دامه‌زراندن بۆ مامۆستایان ئه‌وه‌نده‌ قورس نه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ پێویسته‌ هه‌میشه‌ مشۆره‌ت له‌ نێومان هه‌بێت.

مه‌لا عه‌بدوڵا سه‌عید سه‌رۆكی زانایان وێڕای به‌خێرهێنان زۆر سوپاسی ئه‌م سه‌ردانه‌ی كرد‌و، به‌ كارێكی زۆر ئیجابی وه‌سف كرد، ئینجا تیشكی خسته‌ سه‌ر ستراتیژیه‌تی كاری یه‌كێتی زانایان بۆ خزمه‌تكردن به‌ مه‌سه‌له‌ ئایینی‌و نه‌ته‌وه‌یی‌و پیشه‌ییه‌كان، پاشان باسی له‌وه‌ كرد، كه‌ ئێمه‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م حزب‌و لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌ت به‌ زانایان‌و ئایین‌و نه‌ته‌وه‌كه‌مان بكه‌ین، به‌تایبه‌تی لێژنه‌ی ئه‌وقاف له‌ په‌رله‌مانی كوردستان‌و وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بۆ ئێمه‌ دوو ده‌زگای گرنگن هه‌میشه‌ باشترین هه‌ماهه‌نگیمان له‌گه‌ڵیان ده‌بێت.

هه‌روه‌ها گووتی: ئێمه‌ خۆمان به‌ خاوه‌نی هه‌موو پرسه‌ ئایینیه‌كان ده‌زانین، له‌ هه‌ر شوێنێك‌و له‌لایه‌ن هه‌ر كه‌سێكه‌وه‌ قسه‌یه‌ك به‌ ئیسلام بگووترێت، ئێمه‌ خۆمان به‌ خاوه‌نی كێشه‌كه‌ ده‌زانین، جا ئه‌و لایه‌نه‌ ده‌سه‌ڵات بێت یان هه‌ر لایه‌نێكی دیكه‌، هه‌ماهه‌نگیشمان له‌گه‌ڵ هه‌موو دام‌و ده‌زگا‌و حزبه‌كان به‌رده‌وام ده‌كه‌ین، چونكه‌ ئێمه‌ پاشكۆی هیچ حزب‌و لایه‌نێك نین.

سه‌باره‌ت به‌ كاره‌كانی په‌رله‌مانیش گووتی: ئێمه‌ پێویستمان به‌ ئێوه‌ هه‌یه‌، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ یاسایه‌ك كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ ئایینه‌وه‌، به‌بێ‌ رای ئێمه‌ تێپه‌ڕ نه‌كرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ راسته‌وخۆ به‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانیشمان گووتووه‌.

بۆیه‌ هه‌ردوولامان ته‌واوكه‌ری یه‌كترین، دڵنیاشین ئێوه‌ پشتگیریمان ده‌كه‌ن له‌ ته‌واوی ئه‌و بابه‌تانه‌ی خزمه‌ت به‌ ئایین‌و زانایان‌و گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ن.

دواتر ئاماده‌بووانی هه‌ردوولا زیاتر گفتوگۆیان كرد به‌تایبه‌تی كه‌ ئێستا كۆمه‌ڵێك شت له‌به‌ر ده‌ستدایه‌، له‌وانه‌ مه‌سه‌له‌ی ئه‌و مامۆستایانه‌ی بڕوانامه‌ی خوێندنی باڵای له‌ موسڵ‌و به‌غدا‌و شوێنه‌كانی دیكه‌ وه‌ده‌ستهتێناوه‌‌و، لێره‌ش وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له‌و كاتی بڕوانامه‌كه‌ی بۆ ته‌سدیق كردوونه‌، بۆیه‌ هه‌ردوولا یه‌ك ده‌نگ بوون، كه‌ پشتیوانی ئه‌و مامۆستایانه‌ بكه‌ن، به‌شێوه‌یه‌ك خزمه‌ت به‌ وان بكرێت‌و، لایه‌نی زانستی‌و یاساییش ره‌چاو بكرێت. ئه‌مه‌‌و چه‌ند ته‌وه‌رێكی دیكه‌ش باسیان لێوه‌ كرا.

له‌ كۆتاییدا هه‌ردوو سوور بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وس ه‌ردانانه‌ به‌رده‌وام بن.