رۆژی سێشه‌ممه ٢١ ره‌مه‌زانی ١٤٣١ به‌رامبه‌ر ٣١-٨-٢٠١٠ لقه‌كه‌مان پيشوازی كرد له شاندێكی لقی (٢٤) سهفينی پارتی ديموكراتی كوردستان كه پێكهاتبوو له‌م به‌رێزانه : به‌رپرسی لق به‌رێز بلند اسماعيل بهياوهری هه‌ردو كارگێری لق به‌رێزان هه‌ڤال ئاكۆ له‌گه‌ل به‌رێز كاك هه‌ژار زه‌خۆك وه سه‌ردانه‌كه‌يان به‌مه‌به‌ستی پيرۆزبايی بوو له ستافی نوێی لقی شه‌قلاوه‌ی يه‌كێتی زانايانی ئاينی ئيسلامی هازكات له‌گه‌ل خۆيان
برێك يارمه‌تيان هێنابوو وه‌كو هاوكاريه‌ك بۆ مامۆستايانی سنوری لقه‌كه‌مان وه له‌لايه‌ن به‌رپرس و ئه‌ندامانی لقه‌كه‌مان ده‌ستخۆشی له‌و هه‌نگاوه پيرۆزه‌ی به‌رێزيان كرد بۆ هاوكاری كردنی مامۆستايانی ئاينی وه له كۆتايی دانيشتنه‌كه‌دا هه‌ردولا به‌لێنی هه‌ماهه‌نگی وپهيوهندی نێوانيان دا بۆ خزمه‌تی سنوره‌كه .
|