په‌ڕله‌مانتارێكی سه‌ربه‌خۆی كوێتی پێشنیار ده‌كات: بۆ چاره‌سه‌ركردن‌و بنبڕكردنی كێشه‌ی زۆر بوونی قه‌یره‌یی له ناو كچانی كوێت، بڕی 15 هه‌زار دۆلار بدرێت به هه‌ركه‌سێك كه ژنی دووه‌م بهێنێ.
پێگه‌ی بی بی سی له هه‌واڵێكدا بڵاوی كرده‌وه: په‌ڕله‌مانتاری كوێتی فه‌یسه‌ڵا ئه‌لدوێسان له پێشنیارێكیدا بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی رێژه‌ی قه‌یره‌یی له‌ناو كچانی كوێتی، له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی گه‌لی كوێتی گوتی: باشترین چاره بۆ رێگه‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی قه‌یره‌یی، خه‌رج كردن‌و خه‌ڵاتكردنی ئه‌و پیاوانه‌یه كه ژنی دووه‌م ده‌هێنن، به‌ڵام به‌مه‌رجی تایبه‌تی:
1- ده‌بێ هه‌ردوو لا كوێتی بن.
2- پیش‌تر كچه‌كه شووی نه‌كردبێ.
3- ده‌بێ ته‌مه‌نی كچه‌كه له‌سه‌ره‌وه‌ی 40 ساڵیه‌وه بێ.
4- ئه‌گه‌ر بێوه‌ژن‌و ته‌ڵاقدراویش بێت، ته‌مه‌ن به مه‌رج دانانرێ.
شایانی باسه ئه‌م په‌ڕله‌مانتاره ئه‌وه‌یشی روونكرده‌وه: كه له هۆكاره هه‌ره سه‌ره‌كیه‌كانی قه‌یره‌یی رێگه‌گرتنه له فره‌ژنی، به‌تایبه‌ت كه به‌پێی دواترین ئامار ده‌ركه‌وتووه: كه 50 هه‌زار پیاوی كوێتی ژنی دووه‌میان هێناوه به‌ڵام له ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌و له ئافره‌تانی بیانی.
|