یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئیبڕاھیم مەنتک لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   شاندێکی زانایانی تورکیاو یەمەن و مەغریب لە ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   لقی دهۆکی یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر بۆ پتر لە 110 زانای ئایینی ساز دەکات    *****    *****   دکتۆر عەباس شومان ئەمینداری گشتی دەستەی گەورە زانایانی ئەزهەر: "بە تەئکید رۆڵی زانایانی کوردستان رۆڵێکی گرنگ و ئەرێنیە و لە ئاستێکی باشی پێشکەوتن و زانستی هەنگاو دەنێن "   
ئافره‌تێكی هه‌نگاری له‌ كوردستان موسڵمان ده‌بێت !
به‌رواری دابه‌زاندن: 02/09/2010 : 10:47:14
قه‌باره‌ی فۆنت

دیمانه‌: مه‌لا ته‌یب زیاره‌تی

ئاینی پیرۆزی ئیسلام وه‌ك ئاینێكی جیهنانی‌و كۆتا به‌رنامه‌ی خوایی بۆ مرۆڤه‌كان، خێراترین ئاینه‌ له‌ رووی بڵاوبوونه‌وه‌ به‌نێو جیهاندا، هه‌ڵبه‌ته‌ كوردستانیش له‌م نێوه‌نده‌دا بێبه‌ش نیییه‌، كه‌به‌رده‌وام خه‌لكانێك رووی تێده‌كه‌ن‌و موسلمان ده‌بن، هه‌رله‌م چه‌ند مانگی ڕابردوو چه‌ندان ژن‌و پیاوی بیانی سه‌ردانی باره‌گای یه‌كێتی زانایانیان كردووه‌‌و، له‌به‌رده‌م لێژنه‌ی فه‌توادا موسڵمانبوونی خۆیان راگه‌یاندووه‌، له‌نێویشیاندا ئافره‌تێك به‌ناوی (سۆزان یاكوی) بوو، كه‌ له‌به‌رده‌م لێژنه‌ی فه‌توادا به‌سۆزه‌وه‌ هاته‌ باوه‌شی ئیسلام‌و موسڵمانبوونی خۆی راگه‌یاند، ئه‌وه‌ی كه‌ زۆر سه‌رنجی منی راكێشا بوو له‌و ئافره‌ته‌ ئه‌وه‌ بوو، له‌ كاتی خواحافیزی‌و ماڵئاوایی كردن كه‌ له‌باره‌گای یه‌كێتی زانایان چووه‌ ده‌ره‌وه‌، بانگی نیوه‌ڕۆ ده‌ستی پێكرد، دووباره‌ گه‌ڕایه‌وه‌ ناو باره‌گا بۆ ئه‌وه‌ی له‌نزیكه‌وه‌ گوێبیستی بانگ ببێت، شایانی باسه‌ تابانگه‌كه‌ ته‌واو بوو له‌ گه‌ڵ بانگبێژه‌كه‌ بانگه‌كه‌ی دووباره‌ ده‌كرده‌‌وه‌‌و فرمێسك به‌چاوه‌كانی ده‌هاته‌ خواره‌وه‌، هه‌ر بۆیه‌ به‌پێویستم زانی دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ سازبكه‌م‌و چه‌ند پرسیارێكی ئاراسته‌بكه‌م‌و له‌و دیمانه‌دا بیخه‌مه‌ روو:

+ ناوی ته‌واوت
- ناوم (سۆزان یاكوی) خه‌ڵكی وڵاتی هه‌نگاریام ئاینیشم مه‌سیحی كاسولیكیم.

+ پله‌ی خوێنده‌واریت؟
- ده‌رچوی په‌یمانگای برین پێچیم.

+ پالنه‌ری سه‌ره‌كیت چی بوو بۆ هاتنه‌ ناوئه‌م ئاینه‌؟
- زیاتر له‌دووساله‌ خوێندنه‌وه‌م له‌سه‌ر ئیسلام هه‌یه‌، پێش تریش په‌رتوكێكم له‌به‌ر ده‌ست دابوو كه‌ وه‌رگێردرابوه‌ سه‌رزوبانی هه‌نگاری، كه‌باس ئاینی ئیسلامی ده‌كرد، به‌رده‌وامیش قورئانه‌كم له‌لابوو كه‌به‌ پیرۆزم ده‌زانی هه‌ڵم گرتبوو، ئه‌و كات قه‌ناعه‌تێكم لا دروست بوو، كه‌ئه‌م ئاینه‌ ئاینێكی راسته‌، دواتر له‌رێگای كۆمپانیا سه‌ردانی كوردستانم كرد هه‌ڵسووكه‌وتی ئه‌وانم زۆر به‌دڵ بوو، كه‌به‌هه‌ستێكی زۆر ته‌باییی‌وخۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ یه‌كدی ده‌ژیان، ئه‌مانه‌ گشتی بونه‌ پاڵنه‌روسه‌رنج راكێش له‌ڵام كه‌باوه‌ڕ بهێنم.

+ خانه‌واده‌كه‌تان به‌مه‌ ده‌زانن‌و هه‌لوێستیان چۆنه‌؟
- به‌لێ‌ هه‌رزو ئاگادارم كردنه‌وه‌ كه‌من موسلمان بویمه‌ ئه‌وانیش به‌خۆش حاڵیه‌وه‌ پیرۆز بایشیان لێكردم گوتیان: ئازادی، كه‌به‌رده‌وام له‌رێگای ته‌له‌فۆن له‌هه‌واڵم ده‌پرسن، چونكه‌ پێشتریش كورێكم هه‌بوو موسڵمان ببوو، كه‌ئێستا وه‌فاتی كردوه‌.

+ ئێستا كه‌ موسلمان بووی چ هه‌ستێكت له‌لا دروست بووه‌ ؟
- زۆرشادومانم وه‌كو ئه‌وه‌ وایه‌ كه‌ تازه‌ له‌دایك بویمه‌، به‌تایبه‌تیش ئه‌مڕۆ رۆژی له‌ دایك بوونم بوو، واده‌زانم هه‌ر ئه‌م ڕۆژه‌یه‌.

+ چ جیاوازیه‌ك له‌به‌ینی موسلمانانی ئێره‌و رۆژ ئاوا ده‌بینی؟
- لێره‌ زیاتر هه‌ست به‌ئازادی ده‌كه‌م، نه‌ك له‌وێنده‌ر، له‌كوردستان هه‌موو كه‌سێك ئازاده‌، كه‌چۆن به‌رنامه‌ی ئاینی خۆی جێ به‌جێ‌ ده‌كات، به‌ڵام له‌ڕۆژئاوا وای نابینم، به‌تایبه‌ت له‌وڵاتی ئێمه‌ كه‌هه‌نگاریایه‌، كه‌ كه‌سێك ده‌یه‌وێ‌ موسڵمان ببێ‌ لێیناگه‌ڕێن سه‌رپۆش له‌سه‌ری بكات، كه‌پۆشاكی ئیسلامییه‌، جاری واش هه‌یه‌ له‌هه‌ندێك ناوه‌ند گاڵته‌شت پێده‌كه‌ن، هه‌ربۆیه‌ له‌وڵاتی ئێمه‌ به‌به‌راورد له‌گه‌ل شوێنانی تركه‌متر خه‌ڵك موسڵمان ده‌بێت، له‌به‌رئه‌و بێ ڕێزیه‌ی كۆمه‌ڵگاو هاوكاری نه‌كردنی حكومه‌ت.

+ ئاواتت چیه‌؟
- هه‌موو ئاواتم ئه‌وه‌یه‌ سه‌ردانی ماڵی خوای گه‌وره‌ بكه‌م، كاتێك كه‌له‌ شاشه‌ كه‌عبه‌ ده‌بینم زۆر گریانم دێت‌و خۆم بۆ ڕاناگیرێ‌، ئاواته‌ خوازم كه‌ڕۆژێك دابێت خوای گه‌وره‌ به‌قسمه‌تم بكات.

+ به‌رنامه‌ی دا هاتوت چیه‌؟
- ده‌مه‌وی َله‌كوردستان بمێنمه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر خۆم له‌ئاینی ئیسلام شاره‌زا بكه‌م، چونكه‌ نامه‌وێت ئه‌ركه‌ ئاینیه‌كانم به‌نه‌زانین ئه‌نجام بده‌م.

+ دوا وته‌ت؟
- ده‌مه‌وێ‌ سوپاسی ئێوه‌ بكه‌م كه‌به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بینم له‌خزمه‌ت موسلمانان دانه‌، خوای گه‌وره‌ سه‌ربه‌رزتان بكات، هه‌روه‌ها ده‌مه‌وێ‌ سوپاسێكی بێ پایانی خانه‌واده‌ی مامۆستا ( دلاوه‌ر) رواندوزی بكه‌م كه‌ زۆر پێم وه‌ماندوبوون، هه‌ندێك له‌چه‌مكه‌كانی ئاینییان بۆ رون كردمه‌وه‌.