یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئیبڕاھیم مەنتک لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   شاندێکی زانایانی تورکیاو یەمەن و مەغریب لە ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   لقی دهۆکی یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر بۆ پتر لە 110 زانای ئایینی ساز دەکات    *****    *****   دکتۆر عەباس شومان ئەمینداری گشتی دەستەی گەورە زانایانی ئەزهەر: "بە تەئکید رۆڵی زانایانی کوردستان رۆڵێکی گرنگ و ئەرێنیە و لە ئاستێکی باشی پێشکەوتن و زانستی هەنگاو دەنێن "   
سه‌رۆكی زانایان لقی سۆرانی زانایان‌و مه‌ڵبه‌ندی سۆرانی یه‌كێتی به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 05/09/2010 : 11:24:29
قه‌باره‌ی فۆنت
رۆژی 2/9/2010 به‌رێز (ملاعبدالله ملاسعید) سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان سه‌ردانی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایانی كردو، له‌لایه‌ن به‌رپرسی لق (مه‌لا خالد مه‌له‌كی) و كارگێرانی لقه‌وه‌ به‌ گه‌رمی پێشوازی لێكراو، خۆشحالی خۆیان ده‌ربڕی بۆ ئه‌و سه‌ردانه‌و، هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆخواست.

له‌ لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به‌لێنی خزمه‌تكردن و كاركردن له‌ پێناو به‌ره‌و پێشبردنی سه‌نگ و قورسایی زانایان له‌كوردستان دووپاتكرده‌وه‌.

پێش نیوه‌رۆی هه‌مان رۆژ به‌ یاوه‌ری شاندێكی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان كه‌ پێك هاتبوون له‌به‌رپرس وكارگێرانی لق به‌رێز (ملاعبدالله ملاسعید ) سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی شه‌شی سۆرانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانی كرد له‌ سۆران به‌مه‌ستی پیرۆزبایی له‌ به‌رێز (ئارێس عبدالله ) به‌ بۆنه‌ی ده‌ست به‌كاربوونی وه‌ك لێپرسراوی مه‌لبه‌ند.

پاش به‌خێرهێنانێكی گه‌رم له‌لایه‌ن لێپرسراوو كارگێڕانی مه‌ڵبه‌نده‌وه‌، سه‌رۆكی زانایان ئاماژه‌ی به‌ ڕۆلی گرنگی زانایان له‌كوردستان و ناوچه‌كه‌ دا، كه‌ هه‌میشه‌ پێشه‌نگی كاروانی زانست و پاراستنی ئه‌زموونی گه‌له‌كه‌مان بوونه‌و، هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌ركه‌ ئاینه‌كانیاندا بواری نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییشیان كردۆته‌ ئامانجی كاركردنیان، بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌موو لایه‌ك پشتیوانیان بكه‌ن بۆ به‌ره‌و پێشبردنی ره‌وشی ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی له‌كوردستان.

له‌ لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ ئارێس عبدالله خۆشحال بوو به‌و جمووجۆله‌ نوێیه‌ی كه‌ یه‌كێتی زانایان پێیه‌وه‌ ده‌بینرێ و پشتیوانی خۆشی دووپات كرده‌وه‌ بۆ زانایان و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆخواستن.