مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان‌و لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان له شه‌وی 27ی ره‌مه‌زان ژماره‌یه‌ك له مزگه‌وته‌كانی شاری هه‌ولێر‌و ده‌وروبه‌ری به‌سه‌ر كرده‌وه، له هه‌ر یه‌ك له‌م به‌سه‌ركردنه‌وانه‌دا سه‌رۆكی زانایان ته‌ئكیدی له‌سه‌ر گه‌وره‌یی ئه‌م شه‌وه پیرۆزه كرده‌وه‌و، داواشی له موسڵمانان كرد كه‌وا به خواپه‌رستن‌و دوعا‌و پارانه‌وه‌و زیكر‌و یادی خوا ئه‌م شه‌وه پیرۆزه به‌رز‌و پیرۆز رابگرن.
له هه‌مان كاتیش‌دا ده‌ستخۆشی له ده‌زگا ئه‌منیه‌كان كرد كه به درێژایی مانگی ره‌مه‌زان‌و به‌تایبه‌تیش له‌م شه‌وه پیۆزه‌دا له شه‌ونخوونی دابوون بۆ پاراستنی ئه‌منیه‌تی شاری هه‌ولێر.
ئه‌وه‌ی جێ"ای ئاماژه‌پێكردنه كه مزگه‌وته‌كانی شاری هه‌ولێر‌و ده‌وره‌به‌ری وه‌ك شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان له شه‌وی 27ی ره‌مه‌زان قه‌ره‌باڵغیه‌كی كه‌م وێ،ه‌یان به‌خۆوه بینی‌و، به عیباده‌ت‌و قورئان خوێندن‌و شه‌ونوێژ‌و ته‌واشیحی ئایینی‌و كۆمه‌ڵێ ئامۆژگاری ئه‌م شه‌وه پیرۆزه تا به‌ره‌به‌یان زیندوو كرایه‌وه.
|