یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە   
لقی هەولێری زانایان روونكردنەوەیەك لەسەر مامۆستا عەلی كەلەك بڵاودەكاتەوە
به‌رواری دابه‌زاندن: 02/10/2013 : 14:30:02
قه‌باره‌ی فۆنت

بەناوی خوای گەورە‌و میهرەبان

شەوی دووشەمە 30/9/2013 لە دوا ئەڵقەی بەرنامەی كەوانەی تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان میوانداری مامۆستا عەلی كەلەك كرابوو لەگەڵ پزیشكێك بۆ گفتوگۆكردن لەسەر چارەسەری نەخۆشی، لە ناو بەرنامەكەدا مامۆستا عەلی هێڕشی تووندی كردە سەر مامۆستایانی ئایینی ‌بە گشتی و یەكێتی زانایان‌و، دوور لە هیچ زانیارییەك بڕیاری لەسەر فیكر‌و باوەڕ‌و عەقیدەیان دەدا، ئەوە لە كاتێكدا تەواوی مامۆستایانی ئایینی كوردستان مەگەر ژمارەیەكی زۆر كەم نەبێت، هەموویان ئەندامی ئەم رێكخراوەن.

بۆیە وەكو لقی هەولێری یەكێتی زانایان بە هەموو لایەكی رادەگەیەنین، مامۆستا عەلی كەلەك هیچ پیشەی مەلایەتی نییە‌و، مامۆستای ئایینی نییە، نە فەرمانبەری وەزارەتی ئەوقاف‌و نە ئەندامی یەكێتی زانایان‌و نە پیشەی مەلایەتیشی هەیە، وەك خۆشی رایدەگەیەنێت مامۆستای سەرەتاییە، پێویستە راگەیاندنەكانیش ئەم كەس‌و بۆچوونانە لەسەر مامۆستایانی ئایینی هەژمار نەكەن‌و، وەكو مامۆستای ئایینی بانگهێشتییان نەكەن.

سەبارەت بە هێڕش‌و تۆمەتەكانیشی بۆ سەر مامۆستایانی ئایینی كوردستان، ئەوە مافی ئەو هەزاران زانا ئایینیانەی كوردستان حەواڵەی خوای گەورە دەكەین‌و، خوای گەورە ئاگادارترە لە پاكی‌و مافی ئەو مێزەر سپی‌و سنگپڕ قورئان‌و نێوچەوان بە كڕنۆشانە.

 

هەر لێرەشەوە روونی دەكەینەوە، لە ئیسلامدا هیچ شتێك نییە بەناوی پیشەی پزیشكی ئایینی، ئەمەش ئەركی وەزارەتی تەندروستییە سنوورێك بۆ ئەم جۆرە هەڵسوكەوتانە دابنێت.