یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئیبڕاھیم مەنتک لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   شاندێکی زانایانی تورکیاو یەمەن و مەغریب لە ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   لقی دهۆکی یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر بۆ پتر لە 110 زانای ئایینی ساز دەکات    *****    *****   دکتۆر عەباس شومان ئەمینداری گشتی دەستەی گەورە زانایانی ئەزهەر: "بە تەئکید رۆڵی زانایانی کوردستان رۆڵێکی گرنگ و ئەرێنیە و لە ئاستێکی باشی پێشکەوتن و زانستی هەنگاو دەنێن "   
له‌سه‌ر سوتاندنی قورئان... شه‌پۆڵێكی به‌هێزی ناڕه‌زایی وڵاته‌ ئیسلامیه‌كان ده‌گرێته‌وه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 07/09/2010 : 11:40:59
قه‌باره‌ی فۆنت
دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ ئێستا قه‌شه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی به‌ ناوی (تیری جۆنز) قه‌شه‌ی كڵێسای (دۆڤ وۆڵد ئۆتریچ سه‌نته‌ر) ی مه‌عمه‌دانی له‌ (جینیسڤێڵا) ی ولایه‌تی فلۆریدای ئه‌مه‌ریكی، له‌ بڕیارێكی بێ‌ رێزو حورمه‌تدا په‌یمانیدا: له‌ ساڵیادی 11 ی سێپتیمبه‌ردا وه‌ك تۆڵه‌یه‌ك بۆ قوربانیانی رووداوه‌كه‌، خۆی‌و هاموشۆكه‌رانی كڵێساكه‌ له‌ رۆژی 11/9/2010 قوڕئانی پیرۆز بسوتێنن.

ئه‌م وته‌یه‌ی قه‌شه‌كه‌ بووه‌ مایه‌ی په‌ست كردنی موسڵمان‌و شه‌پۆڵێكی توندی ناڕه‌زایی به‌رپاكرد لای موسڵمانانی هه‌موو جیهان، لای خۆیانه‌وه‌ موسڵمانانی ئه‌مه‌ریكا وێڕای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی گله‌یی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن: كه‌ نابێ‌ رووداوی 11 ی سێپتێمبه‌ر به‌سه‌ر هه‌موو موسڵمان دا بشكێننه‌وه‌ چونكه‌ لای هه‌موان ئاشكرایه‌ سه‌دان موسڵمانیش له‌ ناو كاره‌ساته‌كه‌ بوونه‌ قوربانی‌و پاشان نابێ‌ ئه‌وه‌یش له‌ یاد بكرێ‌ سوتاندنی قوڕئانی پیرۆز له‌ كات‌و رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز، نیشانه‌ی حورمه‌ت نه‌گرتنی تێكڕای موسڵمانانه‌‌و ئه‌مه‌یش واده‌كات پێشهات‌و رووداوی ناخۆش به‌رپا بكات له‌ نێوان كریستیان‌و موسڵمانانی هه‌موو جیهان.

هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بێ‌ رێزیه‌ی كڵێساكه‌ رۆژی هه‌ینی رابردوو موسڵمانانی ئه‌ندۆنیسیا رژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان‌و له‌ به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ وڵاته‌كه‌یان به‌ڵێنی كاردانه‌وه‌ی زیاتریاندا گه‌ر بێتو كارێك نه‌كرێت بۆ راگرتنی سوتاندنی قورئانی پیرۆز.

له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ موسڵمانانی ئه‌فغانستانیش له‌ رێپێوانێكی فراواندا چه‌ندین دروشمی دژ به‌ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاو وڵاته‌كه‌یان به‌رز كرده‌وه‌و له‌ به‌رامبه‌ر هه‌وڵی بێ‌ رێزی نواندن به‌ قورئانی پیرۆز، هه‌ر ئه‌مه‌یش وای له‌ (دێڤد په‌تڕایۆس) ی سه‌ركرده‌ی هێزه‌ ئه‌مه‌ریكیه‌كان كرد له‌ لێدوانێكیدا له‌ به‌رده‌م ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، دان به‌ هه‌ڵه‌یی بڕیاری سوتاندنی قوڕئان بنێ‌‌و گوتی: ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره‌ له‌ لایه‌ن كلێسایه‌كی ئه‌مه‌ریكی، گیانی سه‌ربازه‌كانمان له‌سه‌رتاپای جیهان‌و ئه‌فغانستان به‌تایبه‌تی ده‌خاته‌ مه‌ترسیه‌وه‌.

هه‌ر له‌سه‌ر بڕیاری كڵێساكه‌، ئه‌نجومه‌نی باڵای ئه‌زهه‌ری پیرۆز رایگه‌یاند: گه‌مژه‌ییه‌‌و كارێكی گوماناویه‌ كه‌ قه‌شه‌یه‌ك به‌م كاره‌ هه‌ڵبستێ‌، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا موسڵمانان له‌گه‌ڵا كریستیانان له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان هیچ كێشه‌یه‌كی نیه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ نه‌توانینی قه‌بوڵا كردنی به‌رامبه‌ر چیتر نیه‌.

شایانی باسه‌ هه‌وڵی سوتاندنی قوڕئان له‌ كڵێسا به‌ده‌ستی قه‌شه‌یه‌ك ته‌نها موسڵمانانی نیگه‌ران نه‌كردووه‌، به‌لكو ئه‌وه‌تا له‌ كالیفۆڕنیا ئافره‌تێكی چاڵاكوان به‌ناوی (چارڵ چارڵی) كه‌ به‌رپرسی ده‌زگای (ویتیێر)ه‌ بۆ داد‌و ئاشتی، له‌ هه‌وڵێكیدا بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی كڵێساكه‌ له‌سه‌ر پێگه‌ی ئه‌لیكتڕۆنی ده‌زگاكه‌ی رێكلام‌و ئاماده‌سازی ده‌كات بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگی به‌رهه‌ڵستكار‌و دژ به‌ سوتاندنی قوڕئانی پیرۆز.