یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە   
سەرۆکی زانایان ئەکادیمیای کوردی بەسەر دەکاتەوە
به‌رواری دابه‌زاندن: 10/11/2013 : 15:35:15
قه‌باره‌ی فۆنت

سەر لە بەیانی ئەمرۆ یەکشەممە (10/11/2013) مەلا عەبدوڵا مەلا سەعید سەرۆکی زانایان بە یاوەری مەلا دڵشاد گەڵاڵی لە پەیوەندیەکانی یەکێتی زانایان  سەردانی ئەکادیمیای کوردیان کرد لە هەولێر.

لەلایەن بەڕێزان د. نوری تاڵەبانی و ئەندامانی کارای ئەکادیمیا بە گەری ثێشوازی کران، لە دیدارەکەدا باس لە زەرورەتی بەهێزکردنی زیاتری پەیوەندی هەردولا کرا، بەتایبەتی لە بواری لێکدانەوەی ئەدەبی و رۆشنبیری و ئەو بابەتانەی پەیوەستن بە لایەنی رۆشنبیریەوە.

لەو بارەوە سەرۆکی زانایان گووتی: ئێمە بە ئەرکی خۆمانی دەزانین لە هەر شتێک بێتە پێشمانەوە پرس و ڕا بە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین، دیارە ئەم ئەکادیمیا بەڕێزەش بەشێکی زۆری لەم لایەنە بەر دەکەوێت بەتایبەتی کە کەسایەتیە ليهاتوو بە تواناکانی بواری ئەدەبی تێدانە.

لەلای خۆیەوە دکتۆر نوری خۆشحاڵی خۆی دەربڕی و هەموو پشتیوانی خۆیی و ئەکادیمیەکەیان دەربڕی و هیوای بەردەوامی ئەم پەیوەندیانەی خواست.