یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە   
لقی كۆیەی یەكێتی زانایان لە چەند چالاكیەكدا
به‌رواری دابه‌زاندن: 18/11/2013 : 15:07:03
قه‌باره‌ی فۆنت

رۆژی 3/11/2013 ستافى لق‌و ناوچەكان كۆبونەوە، سەرەتا بەرپرسی لق راِسپاردەكانی مەكتەبی تەنفیزی خوێندەوە، دواتر گوێ گیرا لە چەند داواكاری‌و پێشنیارێك كە زیاتر خزمەت بە زانایانی سنورەكەمان دەكات‌و، بڕیاردرا لقی كۆیە سەردانی ناوچەكان بكات بۆ ئەوەی لە نزیكەوە ئاگای لە ڕەوشی زانایان بێت‌و، بڕیاریش درا بە دابەشكردنی گۆڤاری زانایان بە سەر دام‌و دەزگا حیزبی‌و حوكمیەكانی  كۆیە‌و ناحیەكان.

هەر هەمان رۆژ كابینەی لق‌و ناوچەكان سەردانی بەرێوبەرایەتی ئەوقافی كۆیەیان كرد بەمەبەستی بەخێرهاتنەوەی بەرێوبەری ئەوقاف لەسەفەری حەج كە ئەم سەردانە بووە جێگای خۆشحاڵی بەڕێوەبەری ئەوقاف.

بەرواری 5/11/2013 شاندێكی لق و لێپرسراوی ناوچەی شوڕش سەردانی ناوچەی ئاشتی یەكێتی زانایانیان كرد، لە سەردانەكەدا  لەگەڵ زانایان كۆبوونەوە ئاماژە كرا بەوەی كە زانایان دەبێ پابەندی رێنمایەكانی یەكێتی زانایان بن‌و، دانیشتنەكە بە پێشنیارو داواكاری زانایان دەوڵەمەندكرا، دواتر شاندی لق سەردانی چەند كەسایەتیەكی دەڤەرەكەیان كرد .