یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە   
مامۆستایانی ئایینی کەسنەزان سەردانی یەکێتی زانایان دەکەن
به‌رواری دابه‌زاندن: 18/11/2013 : 16:03:54
قه‌باره‌ی فۆنت

ئا.موسلیم  فریزی

ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ به‌رواری 18/11/ 2013 له‌باره‌گای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان له‌لایه‌ن به‌رێزان مامۆستا مه‌لاعبدالله مه‌لاسعید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان‌و به‌رێز مامۆستاملاجلال خه‌یلانی جێگری به‌رێزیان پێشوازیانكرد له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایانی ئاینی ناحیه‌ی كه‌سنه‌زان‌و ده‌وروبه‌ری..

له‌ میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یاندا به‌رێز سه‌رۆكی زانایان وتارێكی پێشكێشكردن كه‌ له‌ناویدا خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌هاتنی ئه‌و مامۆستا به‌رێزانه‌و هه‌روه‌ها ئه‌و برایه‌تی یه‌ جوانه‌ی كه‌ مامۆستایانی ئاینی به‌رێزی كه‌سنه‌زان‌و ده‌وروبه‌ری له‌گه‌ڵ یه‌كتر هه‌یانه‌و هیوای برایه‌تیه‌كی به‌رده‌وامی‌و هه‌روه‌ها كاری جوانترو باشتری بۆ خواستن..

هه‌روه‌ها به‌رێزیان باسی ئه‌وه‌ی بۆ كردن كه‌ به‌ برایه‌تی ئه‌توانرێت به‌شێوازێكی زیاترو جوانتر خزمه‌ت به‌ دینی خواو به‌ میلله‌ت‌و كۆمه‌ڵگه‌ بگه‌یه‌نرێت..

وه‌ داوای لێكردن كه‌ زیاتر خۆیان ماندوبكه‌ن‌و زیاتر شت بخوێننه‌وه‌و زیاتر پێبگه‌ن..

وه‌ دڵنیاشی كردنه‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌ یه‌كێتی زانایان ماڵی ئێوه‌و ماڵی هه‌موو مامۆستایه‌كی ئاینی یه‌و به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئێمه‌ خۆمان به‌ خه‌مخۆرو هاوسۆزی مامۆستایانی ئاینی ئه‌زانین‌و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك تا ئه‌كرێت دیفاع له‌ تاك به‌تاكی مامۆستای ئاینی ئه‌كه‌ین..

وه‌ئومێدیشی خواست كه‌ مامۆستای ئاینی ش به‌حیكمه‌ته‌وه‌ ده‌عوه‌و بانگه‌وازی خۆی بكات‌و ده‌ردو ده‌رمان‌و گرفت‌و چاره‌سه‌ر دیاری بكات..

چونكه‌ زۆر جار وایه‌ ئێمه‌ وه‌ك مامۆستای ئاینی ده‌رد ئه‌بینینه‌وه‌ به‌ڵام ده‌رمان‌و چاره‌سه‌ر نابینینه‌وه‌..

ئێمه‌ی مامۆستایانی ئاینی له‌گه‌ڵ كاری بانگه‌وازی بۆ عیباده‌ت له‌هه‌مانكاتیشدا خه‌مخۆرو دڵسۆزی میلله‌ت‌و كۆمه‌ڵگه‌ین‌و موصڵیحی ئیجتیماعی ن..

به‌ڵام زۆر جار وایه‌ ده‌بینین كێشه‌و گرفتی ئێمه‌ له‌عه‌رزی مه‌شاكیل نیه‌ به‌ڵكو له‌شێوه‌ی عه‌رزی ماشاكیله‌.. بۆیه‌ دانایی بۆ مامۆستایانی ئاینی به‌گشتی‌و وتارخوێنی مزگه‌وته‌كانیش به‌تایبه‌تی زۆر گرنگه‌..

وه‌هه‌ر كارێك ئه‌یكه‌ن پێش هه‌موو شتێك نیه‌تمان با بۆ خوا بێت..

خوا ئێمه‌ی به‌ ئیسلام‌و وه‌له‌ناو ئیسلامه‌تیشدا به‌ كاری پیرۆزی مه‌لایه‌تی گه‌وره‌و گرانی كردوینه‌ له‌ناو میلله‌ت‌و كۆمه‌ڵگه‌ به‌هه‌موو چین‌و توێژو لایه‌ن‌و ئه‌صنافه‌كانیه‌وه‌.. بۆیه‌ پێویسته‌ زۆر باش پارێزی لێ‌ بكه‌ین..

وه‌له‌لایه‌ن مامۆستاملاسیدسعید بانه‌قه‌ڵاتی كه‌ برا گه‌وره‌ی وه‌فده‌كه‌ بوو زۆر سوپاسی به‌رێز سه‌رۆكی زانایان‌و جێگری به‌رێزیانی كرد به‌و هه‌موو ریزو ته‌قدیره‌ی كه‌ لێیان نرا.