یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە   
ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ پیرۆزبایی لە ئەوقافی شارەزوور دەکات
به‌رواری دابه‌زاندن: 21/11/2013 : 14:06:02
قه‌باره‌ی فۆنت

رۆژی چوارشه‌مه‌ رێكه‌وتی 20/11/2013 وه‌فدێكی ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید كه‌ پێك هاتبون له‌ به‌رێزان مامۆستا جه‌مال محمد به‌رپرسی ناوچه‌و مامۆستا محمد دێكۆنی و مامۆستا سامان نجم و مامۆستا عبدالباسط شێخ جلال ئه‌ندامانی ناوچه‌ سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی شاره‌زوریان كرد به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی له‌ به‌رێز كاك ئارام شێخ جمال كه‌ وه‌ك برێوه‌به‌ری نوێی ئه‌وقافی شاره‌زور جه‌نابیان ده‌ست به‌كاربووه‌.

وه‌فدی مامۆستایان له‌ لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی شاره‌زور و چه‌ند كارمه‌ندێكی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ به‌ گه‌رمی پێشوازی كران.

مامۆستا جمال به‌ناوی ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌و مامۆستایانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ پیرۆزبایی و خۆشحاڵی خۆیانی ده‌ربری بۆ ‌كاك شێخ ئارام به‌رێوه‌به‌ری نوێ و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن، له‌ به‌شێكی تری دیداره‌كه‌دا ئه‌ئكید كرا له‌ سه‌ر هه‌ماهه‌نگی وگرێدانی كارو چالاكیه‌كان پێكه‌وه‌ یۆ زیاتر خزمه‌تكردن و به‌ ده‌مه‌وه‌ چون.

 

له‌ كۆتایی دیداره‌كه‌دا به‌رێز به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی شاره‌زور خۆشحاڵی خۆی ده‌ربری به‌ سه‌ردانه‌كه‌و سوپاسی مامۆستایانی كرد و دوپاتی كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رچی له‌ تواناو ده‌سه‌ڵاتماندا بێت درێغی ناكه‌ین له‌ خزمه‌تی مامۆستاو مزگه‌وت و ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ سنوری كاری ئێمه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ كۆتاییدا وه‌فدی میوان به‌ رێزه‌وه‌ به‌رێخران.