ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر: معروف مه‌لاعولا روستایی
خولی رۆشنبیری ئاینی سێ رۆژه‌یی به‌سه‌رپه‌رشتی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان به‌رده‌وامی‌و گه‌رم‌و گوری به‌ژداربوانی به خۆیه‌وه بینی سه‌ر له به‌یانی 27/11/2013 له رۆژی سێیه‌می خوله‌كه‌دا له هۆڵی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی ، دوو بابه‌تی هه‌ستیار‌و هاوچه‌رخ له بواری فقهی ئیسلامی پێشكه‌ش به ئاماده‌بوان كرد له لایه‌ن مامۆستایانی پسپۆر له بواره‌كانیان به مه‌به‌ستی زیاتر خه‌زمه‌ت گه‌یاندن‌و رۆشنبیركردنی به‌شداربوان . بابه‌تی یه‌كه‌م له لایه‌ن مامۆستا مه‌لا جعفر نجم ا‌لدین گوانی به‌رپرسی ڕاگه‌یاندن‌و وته‌بێژی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان پێشكه‌ش كرا به ناو نیشانی ( گرینكی به‌دواداچوون ).
بابه‌تی دووهه‌م له لایه‌ن د.حسن محمد پشده‌ری پێشكه‌ش كرا به ناونیشانی ( حكمه‌تی مه‌زهه‌به‌كان ).