یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە   
زانایانی ئایینی هەڵەبجە سەردانی مەکتەبی زانایان دەکەن
به‌رواری دابه‌زاندن: 01/12/2013 : 15:27:07
قه‌باره‌ی فۆنت

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ژمارەیەک لە مامۆستایانی ئایینی شاری هەڵەبجە بە یاوەری مامۆستا مەلا جەمال بەرپرسی ناوچەی هەڵەبجەی زانایان و ستافی ناوچە سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانیان کرد.

لە سەردانەکەدا کۆمەڵێک پرسی تایبەت بە زانایانی ئایینی لە سنووری شاری هەڵەبجەیان خستە ڕوو بە مەبەستی بەروپێشبردنی زیاتری کاری زانایان و، زیاتر ئەکتیڤکردنی رۆڵیان لە دەڤەرەکە، هەروەک داوایان کرد کار بکەن بۆ ئەوەی ناوچەی هەلەبجەی زانایان بکرێتە لق بۆ ئەوەی چاکتر خزمەت بە رەوشی زانایان بکەن.

لەلای خۆیەوە مەلا عبد الله مەلا سەعید سەرۆکی زانایان وێڕای بەخێرهێنانی گەرمی مێوانەکان و خۆشاڵبوون بە سەردانەکەیان، تەواوی پشتیوانی یەکێتی زانایانی بۆ مامۆستایان دەربڕی بە ئومێدی ئەوەی هەموومان پێکەوە خزمەتێکی باشتر بە ئایینەکەمان و گەلەکەمان بکەین.

شایانی باسە هەر یەک لە مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆکی زانایان و شێخ عبد الباسط بالیسانی ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی ئامادەی دانیشتنەکە بوون.