یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە   
گرووپی ئاڵا سه‌ردانی زانایان ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 12/01/2014 : 15:18:52
قه‌باره‌ی فۆنت

ئه‌مرۆ یه‌كشه‌مه‌ (12/1/2013) شاندێكی گرووپی ئاڵا، سه‌ردانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانیان كرد.

مه‌لا عه‌بدوڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان وێڕای به‌خێرهێنانی گه‌رمی شانده‌كه‌ پشتیوانی خۆی بۆ ئاڵا ده‌ربڕی‌و، پێی وابوو له‌ سه‌رده‌می ئه‌مرۆكه‌ماندا ئاڵا یه‌ك له‌ هێماكانی نه‌ته‌وه‌‌و پێویسته‌ هه‌مووان رێزی بگرن.

كاك پاڵه‌وان له‌لای خۆیه‌وه‌ به‌ناوی گرووپی ئاڵا وێڕای سوپاسی بۆ ئه‌م پێشوازیه‌ی یه‌كێتی زانایان، هیوای خواست زانایان هاوكاری گرووپه‌كه‌یان بن بۆ وشیاركردنه‌وه‌ی هاووڵاتیانی كوردستان له‌ مه‌ر ئاڵاوه‌ به‌تایبه‌تی نووسین له‌سه‌ر ئاڵا، كه‌ ناكرێ‌ شت له‌سه‌ر ئاڵا بنووسرێت.

كاك هێمن ئه‌حمه‌دیش ته‌ئكیدی كرده‌وه‌، كه‌ ئه‌وان بۆ ئه‌وه‌ هاتوون، پشتیوانی زانایانی ئایینی وه‌ربگرن، به‌تایبه‌تی كه‌ خۆشبه‌ختانه‌ خه‌ڵكی كوردستان زیاتر گۆی له‌ مامۆستایانی ئایینی ده‌گرێت.

سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان دووباره‌ پشتیوانی ته‌واوی یه‌كێتی زانایانی ده‌ربڕی بۆ هه‌ر كارێك خزمه‌ت به‌ وڵات‌و نیشتیمان بكات، به‌تایبه‌تی ئاڵا كه‌ هێمای نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌.

شایانی باسه‌ هه‌ر یه‌ك له‌ مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆكی زانایان‌و مه‌لا جه‌عفه‌ر گوانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه‌ بوون.