یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە   
چۆمان: له‌ مه‌راسیمێكی شایسته‌ یادی مه‌ولوود به‌رز راگیرا
به‌رواری دابه‌زاندن: 13/01/2014 : 21:11:20
قه‌باره‌ی فۆنت

رۆژی دووشه‌ممه‌ 13/1/2014 كه‌ هاوكات بوو له‌گه‌ڵ رۆژی 12ی ره‌بیعی یه‌كه‌می ساڵی 1435كۆچی، ساڵیادی له‌دایكبوونی فه‌خری كائینات حه‌زره‌تی (محمد_ درودی خوای له‌سه‌ر بێت)، له‌ مزگه‌وتی گه‌وره‌ی سه‌نته‌ری قه‌زای چۆمان‌و به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ مامۆستایانی ئایینی‌و كه‌سایه‌تی‌و به‌رپرسانی حزبی‌و حكومی‌و خه‌ڵكی شاره‌كه‌ مه‌راسیمی یادكردنه‌وه‌ی مه‌ولوودی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) به‌ڕێوه‌چوو.

 

سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌ به‌چه‌ند ئایه‌تێك له‌ قوڕئانی پیرۆز ده‌ستی پێكردو دواتر وته‌ی به‌خێرهاتن له‌لایه‌ن وتارخوێنی مزگه‌وت مامۆستا مه‌لا شوان ئه‌بوبه‌كر خوێندرایه‌وه‌.

 

پاشان وته‌ی تێبینه‌رایه‌تی ئه‌وقافی چۆمان له‌لایه‌ن مامۆستا مه‌لا یوسف خوێندرایه‌وه‌‌و تێیدا وێڕای پیرۆزبایی له‌ موسڵمانان‌و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌، چه‌ند ئاماژه‌یه‌كی له‌باره‌ی كه‌سایه‌تی‌و خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) خسته‌ روو، هه‌روه‌ك رۆڵی حكومه‌تی له‌ به‌رز راگرتنی بۆنه‌ ئایینی‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان به‌رز نرخاند.

 

دواتر وته‌ی ناوچه‌ی چۆمانی یه‌كێتی زانایان له‌لایه‌م مه‌لا عه‌بدوڵڵا شێركاوه‌یی خوێندرایه‌وه‌‌و ئاماژه‌ی به‌ گه‌وره‌ی یاده‌كه‌‌و چه‌ند لایه‌نێكی ژیانی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) له‌رووی میهره‌بانی‌و لێبورده‌یی‌و رێزگرتنی یه‌كترو هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ‌ بۆ ئاماده‌بووان خسته‌ روو، باسی له‌وه‌شكرد كه‌ ئێستا له‌ سایه‌ی فه‌زڵی خوا دۆخێكی ئارام‌و پێشكه‌وتوو بۆ گه‌لی كورد فه‌راهه‌م بووه‌ پێویسته‌ رێزی بگرین‌و ستایشی خوای له‌سه‌ر بكه‌ین.

 

پاشان به‌ڕێز عه‌بدولواحید گوانی قائیمقامی قه‌زای چۆمان وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كردو وێڕای ده‌ستخۆشی‌و بۆ رێكخه‌رانی مه‌راسیمه‌كه‌‌و پیرۆزبایی له‌ئاماده‌بووان، تیشكی خسته‌ سه‌ر پیرۆزی یاده‌كه‌‌و رۆڵی مامۆستایانی ئایینی له‌و باره‌یه‌وه‌.

 

وێڕای ئه‌م وتارانه‌ش له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك مامۆستا‌و ده‌نگخۆشی سنووره‌كه‌ چه‌ندین سروودو مه‌دیحه‌ی تایبه‌ت به‌و بۆنه‌ پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بووان كران‌و بوونه‌ جێگه‌ خۆشحاڵی هه‌مووانه‌وه‌.

 

جێی ئاماژه‌ پێدانه‌ وه‌ك ساڵانی رابردوو ئه‌م مه‌راسیمه‌ به‌هه‌ماهه‌نگی هه‌ردوو تێبینه‌رایه‌تی ئه‌وقافی چۆمان‌و ناوچه‌ی چۆمانی یه‌كێتی زانایان ئه‌نجام درا.