به‌رواری 13/1/2014 لقی پشده‌رمان به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌وقاف وخوێندنگه‌ی ئاینی پشده‌ر ئاهه‌نگێكی به‌رفراوانی جه‌ماوه‌ری له‌یادی مه‌ولودی فه‌خری كائینات حه‌زره‌تی ( محمد المصطفی ) صلی الله علیه وسلّم ئه‌نجامدرا له‌مزگه‌وتی ( گه‌وره‌ی ڕاپه‌ڕین ) له‌قه‌ڵادزێ وهجهماوهرێكی زۆر له برایان و خوشكان ئاماده‌بوون كهئهومزگهوته گه‌وره‌یه پڕبوبو وه له حهشهو سه‌ر شه‌قامه‌كانیش موسوڵمانان وێستابوون .وه‌چه‌ندین وتار‌و و سرود به‌ده‌ف و كۆرسه‌وه پێشكه‌ش كرا وه‌چه‌ندین نوسین و وێنه‌ی ئابنیش به داتاشۆ نمایش كرا ، وهوتاری لقیش له‌لایه‌ن لێپرسراوی لق (مامۆستا ملا ئه‌حمه‌دی خانه‌قاوه ) پێشكه‌ش كرا كه‌تێیدا پاش به‌خێر هێنانی ئاماده‌بوان و سوپاسی كه‌ناڵه‌كان و ئه‌وانه‌ی به‌شداریان كردوه ، ئاماژه‌ی به‌و په‌یامانه كرد كه یه‌كێتی زانـایـانمان ئه‌یه‌وێ
له‌م یاده پیرۆزه‌دا بیكاته دیاری و پێشكه‌شی گه‌له خۆشهویستهكهمانی بكات له
( برایه‌تی و ته‌بایی و به‌یه‌كه‌وه‌ژیان و یه‌كتر قبوڵ كردن و پابه‌ندبونی زیاتر به سوننه‌ت و شهریعهتهجوانهكهی ئیسلام و داوای پێكهێنانی حكومه‌تێكی بنكه فراوان و دادوه‌ر و پاراستی ئه‌من و ئاسایشی كوردوستان و ..) جه‌ند په‌یامێكی تریش .وهبهدابهشكردنی شیرنی كۆتایمان به‌ئاهه‌نگه‌كه هێنا . كه جێگای ڕه‌زامه‌ندی و دڵخۆشی ئاماده بوان بوو.