یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە   
لقی ڕانیە کۆبونەوەی ئاسایی مانگانەی ئەنجامدا
به‌رواری دابه‌زاندن: 26/02/2014 : 10:59:54
قه‌باره‌ی فۆنت

رۆژی سێشه‌ممه‌ 25/2/2014 لقی ڕانیە کۆبونەوەی مانگی دووی ئەنجامدا.

سەرەتای کۆبونەوەكه‌ بە چەند ئایەتێک لە قوڕئانی پیرۆز دەستی پێکرد، دواتر بەرپرسی لق م.عبدوڵا وێڕای بەخێرهێنانی ئاماده‌بوان  دەست خۆشی کارو چالاکیەکانی لێکردن‌و، له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌تانه‌ كرا

تەقینەوەو خۆ تەقاندنه‌وه‌ بە کارێکی خراپ‌و دوور له‌ دین  وەسف کرا‌و، ئه‌وه‌شیان روونكرده‌وه‌ كه‌ تەریقەتی قادری نەقشی رێبازێكی میانەڕەو دووره‌ له‌ توندی تیژی‌و،به‌شێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌ بریتی بوو له‌ باسی دواکەوتنی موچەی كارمه‌ندانی حكومه‌تی هه‌رێم كه‌ حكومه‌تی عێڕاقی به‌ سته‌م ئابڵوقه‌ی خستۆته‌ سه‌ر هه‌رێم‌و بۆته‌ هۆكارێك بۆ سستی ژیان‌و ئاڵوگۆڕ له‌ بازاڕه‌كاندا، له‌ كۆتایشدا جه‌خت لەوە کرایه‌وه‌ کە دانیشتنەکان به‌ ڕێكتر ئەنجام بدرێن بۆ بەرەو پێشچونی کارەکانی لق.

ئاماده‌بوان به‌ یه‌كه‌وه‌ دوعای باران بارینیان له‌ خوای گه‌وره‌ كردو، به‌ گوێگرتن له‌ راپۆرتی ناوچه‌كان كۆتایی به‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ هات.

ڕاگەیاندنی لقی رانیه‌