یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە   
لقی شه‌قڵاوه‌ی به‌شداری له كردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی سیراج الدین ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 30/03/2014 : 12:38:55
قه‌باره‌ی فۆنت

 

سەرلەبەیانی ڕۆژی یەكشەممە 23/3/2014  شاندێكی باڵای لقی شەقڵاوەی یەكێتی زانایان به‌ هه‌ماهه‌نگی  به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی شه‌قلاوه‌ به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ زانایانی ئایینی ناوچه‌ جیاوازه‌كانی كوردستان‌و عێراق‌و ئێران‌و  به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی راپه‌رین‌و كه‌سایه‌تی‌و جه‌ماوه‌رێكی زۆری شه‌قلاًََوه‌ مزگه‌وتی (سیراج الدین) كرایه‌وه‌.

ئه‌مه‌و ئاهه‌نگه‌كه‌ به‌ خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له‌ قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكرد‌و، پاشان وته‌ی به‌خێرهاتن له‌ لایه‌ن مه‌لا غه‌ریب حسێن پێشنوێژو وتارخوێنی مزگه‌وت پێشكه‌ش كرا.

حاجی سه‌رباز به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی شه‌قڵاوه‌ له‌ وته‌یه‌كی كورتدا تیشكی خسته‌ سه‌ر پرۆژه ‌خێرخوازیه‌كان كه‌ له ‌سنوری قه‌زای شه‌قڵاوه‌ ئه‌نجام ده‌درێن، له‌گه‌ڵ پشتیوانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بۆ كارئاسانیو هاوكاری خێرخوازان.

مامۆستا مه‌لا عوسمان لاسه‌یی به‌ناوی لقی شه‌قڵاوه‌ی یه‌كێتی زانایان‌و مامۆستایانی ئایینی وتارێكی پێشكه‌ش كرد‌و، له ‌روانگه‌ی ئایینه‌وه‌ تیشكی خسته‌ سه‌ر گه‌وره‌یی دروست كردنی مزگه‌وت‌و ماڵ به‌خشین له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی ره‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگار.

له‌ كۆتاییدا به‌خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند سروودێكی ئایینی‌و نیوه‌ڕۆخوانێك كۆتایی به‌ ئاهه‌نگه‌ هات .

مزگه‌وتی سیراج الدین له‌سه‌ر ئه‌ركی خێرخوازان له‌سه‌نته‌ری قه‌زای شه‌قلاوه‌ له‌گه‌ره‌كی سه‌فین دروست كراوه‌.

 

ڕاگه‌یاندنی لقی شه‌قڵاوه‌ی یه‌كێتی زانایان

م یوسف گه‌ره‌وه‌یی