به‌پێی راپرسیه‌ك كه له وڵاتی كوێت ئه‌نجامدراوه ده‌ركه‌وتووه كه 83% ی كوێتیه‌كان حه‌ز ده‌كه‌ن كه بتوانرێ فه‌توا یه‌كبخرێ‌و ده‌زگایه‌كی تایبه‌تی هه‌بێ‌و كه‌س له خۆیه‌وه نه‌توانێ فه‌توای شه‌رعی بدات.
دوا به دوای بڕیاره‌كه‌ی پاشای عه‌ره‌بستانی سعودیه بۆ یه‌كخستنی فه‌توا كه ته‌نها ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گه‌وره زانایان بتوانن فه‌توا بده‌ن، وێڕای ده‌نگی ناڕه‌زایی ژماره‌یێكی كه‌م له زانایان، زۆرینه‌ی زانایانی جیهانی ئیسلامی پیشتیوانیان له بڕیاره‌كه كرد، هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه رۆژنامه‌ی (ئه‌لوه‌ته‌ن) ی كوێتی له راپرسیێكیدا كه له رێی روژنامه‌كه‌وه ئاراسته‌ی خوێنه‌رانی كرا، تیایدا هاتبوو: ئایا تاچه‌ند پشتگیری له بڕیارێكی هاوشێوه‌ی وڵاتی سعودیه ده‌كه‌یت گه‌ر هاتوو له وڵاتی كوێتـ هه‌مان بڕیار بدرێت؟
له وه‌ڵامدا 82.7% ی كوێتیه‌كان پشتگیریان له یه‌كخستنی فه‌توا كرد‌و 12.3% ی كوێتیه‌كانیش پێیان باش نه‌بوو فه‌توا یه‌كبخرێ، 4.8% لایان ئاسایی بوو كه هه‌ر چۆنێك بێت.
|