یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئیبڕاھیم مەنتک لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   شاندێکی زانایانی تورکیاو یەمەن و مەغریب لە ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   لقی دهۆکی یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر بۆ پتر لە 110 زانای ئایینی ساز دەکات    *****    *****   دکتۆر عەباس شومان ئەمینداری گشتی دەستەی گەورە زانایانی ئەزهەر: "بە تەئکید رۆڵی زانایانی کوردستان رۆڵێکی گرنگ و ئەرێنیە و لە ئاستێکی باشی پێشکەوتن و زانستی هەنگاو دەنێن "   
پولیسی پردێ‌ مامۆستایه‌كی ئایینی ده‌ستگیر ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 19/09/2010 : 14:18:16
قه‌باره‌ی فۆنت
رۆژی هه‌ینی (17/9/2010) دوای ئه‌وه‌ی به‌رێز مامۆستا مه‌لا ئیدریس كاریتانی له‌گه‌ڵ چه‌ند هاورێیه‌كی بۆ گه‌شت كردن، چووبوونه‌ (پردێ‌) شه‌و له‌ كاتی گه‌رانه‌وه‌یاندا له‌ لایه‌ن پۆلیسی پردێ‌ ده‌ستگیر كران.

دوای ئه‌وه‌ی ده‌نگۆی ئه‌وه‌ بڵاو بویه‌وه‌، كه‌ ده‌ستگیركردنی مامۆستا په‌یوه‌ندی به‌ ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی هه‌ولێره‌وه‌ هه‌بووه‌، ده‌ست به‌جێ‌ مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان به‌ هه‌ماهه‌نگی لقی هه‌ولێر په‌یوه‌ندی به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی‌و پۆلیسی هه‌ولێرو ئاسایشه‌وه‌ كرد، ئه‌وانیش بێ‌ خه‌به‌ری خۆیان له‌ هه‌واڵه‌كه‌ راگه‌یاند‌و له‌و باره‌وه‌ پێیان راگه‌یاندین: كه‌ ده‌ستگیر كردنی مامۆستا هیچ په‌یوه‌ندی به‌ هه‌ولێره‌وه‌ نیه‌.

ئێواره‌ی رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ 19/9 مامۆستا‌و هاوڕێكانی ئازاد كران، ده‌ركه‌وت هۆكاره‌كه‌شی بریتی بووه‌، له‌وه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌ بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك له‌ ژێر ئینزار دایه‌‌و، دوای كاتژمێر 11ی شه‌و ده‌رچوون قه‌ده‌غه‌ بووه‌، مامۆستا‌و هاوڕێكانیشی كه‌ بۆ گه‌شت چوو بوون، ئاگاداری ئه‌و بڕیاره‌ نه‌بوون‌و، دوای 11ی شه‌و گه‌ڕا بوونه‌وه‌‌و پۆلیس ده‌ستگیری كردبوون.

له‌و باره‌وه‌ مامۆستا ئیدریس كاریتانی به‌ (zanayan.org) راگه‌یاند: پۆلیسی پردێ‌ زۆر داوای لێبوردنیان كردو، دیاره‌ به‌ هه‌ڵه‌ كاره‌كه‌ كرا بوو.