له درێژه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له باره‌گاكانی یه‌كێتی زانایان موسڵمانبوونی خۆیان راده‌گه‌یه‌نن، (10) كه‌س له لێژنه‌ی فه‌توای لقی هه‌ولێر موسڵمان بوونه.
ئه‌و ژماره‌ی تازه موسڵمان بووان، له ماوه‌ی مانگی شوباته‌وه تاكو مانگی شه‌شی (2010) بووه، كه چه‌ند كه‌سێكی جۆراو جۆر بوونه‌و، له ئایینه جیاوازه‌كان بوونه، هه‌موویان به ویستی خۆیان موسڵمان بوونه‌و، له لێژنه‌ی فه‌توای لقی هه‌ولێر موسڵمانبوونی خۆیان راگه‌یاندووه‌و، فێری ئهركو واجباتی موسڵمانانیش بوونه‌و، دواتریش نووسراویان بۆ كراوه بۆ دادگا به مه‌به‌ستی گۆڕینی ئایینیان بۆ ئایینی پیرۆزی ئیسلام.
شیاوی باسه ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا هه‌واڵی لێژنه‌ی باڵای فه‌تواشمان بڵاوكرده‌وه، كه له ماوه‌ی سێ مانگ (15) كه‌س له لێژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان موسڵمانبوونی خۆیان راگه‌یاند بوو.
|