به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
به‌ڕێز جه‌نابی دكتۆر عه‌لی برداق ئۆغلۆ
سه‌رۆكی كاروباری ئاینی توركیا/ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
ئه‌نقه‌ڕه – كۆماری توركیا
السلام علیكم ورحمه الله وبركاته
به‌و په‌ڕی دڵخۆشی‌و رێزه‌وه پیرۆبایینامه‌ی هاتنی ره‌مه‌زان‌و جه‌ژنه پیرۆزه‌ی جه‌نابتانمان پێگه‌یشت، به‌ژماره‌ی 5975 ی رێكه‌وتی 26/8/2010.
ئێمه وێڕای سوپاس‌و پێزانینمان بۆ ئه‌م ده‌ستپێشخه‌ریه پیرۆزه‌ی جه‌نابتان، رێز‌و سڵاومان هه‌یه له كانگای دڵه‌وه بۆ گشت زانایان‌و كه‌سایه‌تیه ئیسلامیه‌كانی وڵاتی توركیا‌و داوا ده‌كه‌ین، له خوای باڵاده‌ست له‌م جه‌ژنه‌و جه‌ژنانی تریش له خێر‌و خۆشی‌و به‌ره‌كه‌ت‌و له‌ش ساغیدا بژین‌و، هیوادارین برایه‌تی نێوان موسڵمانانی هه‌موو دنیا له ته‌بایی‌و گه‌شه‌سه‌ندنی به‌رده‌وامدا بێت، به‌تایبه‌تیش برایه‌تی كورد‌و تورك، كه په‌یوه‌ندی هاوئایینی‌و دراوسێیه‌تی له نێوانماندا هه‌یه.
به‌ڕێز جه‌نابی دكتۆر
به كۆده‌نگی تێكڕای موسڵمانان له زووه‌وه تاكو ئێستایش، قوڕئانی پیرۆز سه‌رچاوه‌ی ئایین بووه‌و، بنه‌مای هه‌موو زانسته ئیسلامیه‌كان بووه، هه‌ر بۆیه‌یش له‌گه‌ڵا هه‌ڵاتنی خۆری پیرۆزی ئیسلام موسڵمانان هه‌موو هه‌وڵێكیان خستۆته گه‌ڕ بۆ تێگه‌یشتن‌و فێربوونی قوڕئانی پیرۆز به شێوه‌یه‌كی راست‌و ره‌وان‌و، پشتیان به فه‌رمایشته‌كانی قورئانی پیرۆز به‌ستووه، بۆ پارێزگاری كردن له ئاینی پیرۆزی ئیسلاممان، كه ئێمه‌یش هه‌وڵمان بۆ ئه‌مه‌یه‌و به هیچ جۆرێك سستی نانوێنین.
ئێمه له كاتێكدا دڵخۆش‌و سوپاسگوزاری پیرۆزبایینامه‌كه‌ی جه‌نابتانین، له هه‌مان كاتدا ده‌مانه‌وێ ئه‌م هه‌ڵه له‌كیس خۆمان نه‌ده‌ین‌و داوا له به‌ڕێزتان ده‌كه‌ین كه بۆ زیاتر به‌هێزكردنی رۆحی برایه‌تی ئیسلامی له نێوانمان‌و به‌یه‌كگه‌یشتنی زانایانی ئاینی هه‌رێمی كوردستان‌و وڵاتی توركیا، داواده‌كه‌ین كه خۆتان‌و كۆمه‌ڵێك له مامۆستایان‌و زانایانی ئیسلامی وڵاتی توركیا، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، وه‌ك جێبه‌جێكردنێك بۆ فه‌رمووده‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر -دروودی خوای له‌سه‌ر بێت- كه ده‌فه‌رموێ: (رۆحه‌كان ئه‌گه‌ر یه‌كتر بناسن یه‌كتریان خۆشده‌وێ، ئه‌وانه‌یش یه‌كتر ناناسن یه‌كتریان خۆشناوێ) بۆیه داوا ده‌كه‌ین كه به‌ڕیزتان داوه‌تنامه‌كه‌مان قه‌بوڵا بفه‌رموون‌و هیواداریشین كه ئه‌م دۆستایه‌تیه‌ی نێوانمان هه‌ر به‌رده‌وام بێت، داوا كاریشین له خوای گه‌وره پشتیوانی هه‌موو لایه‌كمان بێت له كاری چاكه‌و خزمه‌تی ئاین‌و موسڵمانان.
والسلام علیكم ورحمه الله وبركاته
مه‌لا عبدالله مه‌لا سعید گرتكی
سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان
|