یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئیبڕاھیم مەنتک لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   شاندێکی زانایانی تورکیاو یەمەن و مەغریب لە ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   لقی دهۆکی یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر بۆ پتر لە 110 زانای ئایینی ساز دەکات    *****    *****   دکتۆر عەباس شومان ئەمینداری گشتی دەستەی گەورە زانایانی ئەزهەر: "بە تەئکید رۆڵی زانایانی کوردستان رۆڵێکی گرنگ و ئەرێنیە و لە ئاستێکی باشی پێشکەوتن و زانستی هەنگاو دەنێن "   
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان: قبوڵ ناكه‌ین له‌ كوردستان كه‌س سوكایه‌تی به‌ پیرۆزییه‌كانی ئیسلام بكات.
به‌رواری دابه‌زاندن: 21/06/2010 : 10:59:42
قه‌باره‌ی فۆنت
سه‌رۆكی كوردستان
پێشوازی له‌ سه‌رۆك و جێگر و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی نوێی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان ده‌كات
رۆژی دووشه‌ممه‌ 17/5/2010 به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ سه‌ڵاحه‌دین پێشوازیكرد له‌ سه‌رۆك و جێگر و مه‌كته‌بی ته‌نفیزی نوێی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان.
له‌ دانیشتنێكدا كه‌ به‌رێزان مامۆستا مه‌حه‌مه‌دی مه‌لا قادر و شێخ محه‌مه‌د شاكه‌لی ئاماده‌ی بوون، مامۆستا مه‌لاعه‌بدوڵلا مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌ ناوی خۆی و ده‌سته‌ی نوێوه‌ سوپاسی سه‌رۆك بارزانی كرد بۆ ئه‌و دانیشتنه‌ و ته‌ئكیدی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ یه‌كخستنی هه‌ر دوو یه‌كێتی زانایان دوای نزیكه‌ی 15 ساڵ دووكه‌رتبوون، یه‌كخستنی ماڵی كورده‌ و پابه‌ندبوونی ده‌سته‌ی نوێشی دووپاتكرده‌وه‌ له‌ به‌رگریكردن له‌ مامۆستایانی ئایینی ئیسلام و كاركردن له‌ پێناو پێكه‌وه‌ ژیان و سه‌قامگیری ئایینی له‌ كوردستاندا و چۆن یه‌كێتی زانایان هه‌میشه‌ به‌ هه‌ڵوێسته‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ناسراو بووه‌، به‌ هه‌مان روحیه‌تی ئه‌و یه‌كێتییه‌ی كه‌ بارزانیی نه‌مر دایمه‌زراندبوو له‌ ئه‌رك و به‌رنامه‌كانی خۆیدا به‌رده‌وام ده‌بێت.
سه‌رۆك بارزانی وێرای پیرۆزبایی كردن له‌ سه‌رۆك و جێگر و ده‌سته‌ی نوێی یه‌كێتی زانایان به‌ بۆنه‌ی به‌ستنی كۆنگره‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ر دوو یه‌كێتی زانایان، هیوای سه‌ركه‌وتن خواستن بۆ ئه‌رك و به‌رنامه‌ی ئه‌م رێكخراوه‌ كاریگه‌ر و گرنگه‌ی كوردستان و پشتگیری ته‌واوی له‌ ئه‌رك و به‌رنامه‌یان، ته‌ئكیدی له‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ ئایین به‌ر له‌ هه‌موو شتێك ئه‌خلاقه‌ و وڵاتیش به‌ ئه‌خلاقه‌وه‌ ئاوه‌دان ده‌كرێته‌وه‌ بۆیه‌ یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان ده‌بێ‌ رۆڵێكی سه‌ره‌كی له‌ دروستكردنی مرۆڤدا ببینێت و داوای لێكردن كه‌ ته‌ركیز له‌سه‌ر پێكه‌وه‌ ژیانی برایانه‌ی نێوان پێكهاته‌كانی كوردستان بكه‌ن، چونكه‌ هه‌رێمی كوردستان به‌وه‌ سه‌ربه‌رزه‌ و ناشبێت به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك بوار به‌ جیاوازی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و مه‌زهه‌بی بدرێت.
سه‌رۆك بارزانی ته‌ئكیدیشی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ گه‌لی كوردستان خاوه‌ن فه‌رهه‌نگێكی پیرۆز و به‌رزه‌ و ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌ش بوه‌ته‌ هۆكاری سه‌ركه‌وتنی ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان. ئایین و نیشتمان قه‌ت له‌ یه‌ك جیا ناكرێنه‌وه‌، بۆیه‌ ده‌بێ‌ مامۆستایانی ئایینی خه‌ڵك له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی په‌روه‌رده‌ بكه‌ن دوور له‌ هه‌ر ده‌مارگێرییه‌ك و هه‌ر تاكێكی ئه‌م كوردستانه‌ش پێویسته‌ جڕ وجیازی ده‌وڵه‌ت به‌ هی خۆی بزانێ‌ و پارێزگاری لێ‌ بكات.
سه‌باره‌ت به‌ دیارده‌ی تیرۆریش، سه‌رۆك بارزانی دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ مامۆستایانی ئایینی زۆر به‌ توندی به‌رامبه‌ر ئه‌و دیارده‌یه‌ بوه‌ستن، به‌ تایبه‌تی تیرۆری ئه‌خلاقی كه‌ خه‌ریكه‌ ناحه‌زانی گه‌له‌كه‌مان هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن و ده‌رباره‌ی سوكایه‌تی كردنیش به‌ موقه‌ده‌ساته‌وه‌، سه‌رۆك بارزانی رایگه‌یاند كه‌ قه‌ت قابیلی قبول نییه‌ ته‌جاوز له‌سه‌ر موقه‌ده‌ساتی ئایین و نه‌ته‌وه‌یی بكرێ‌، راسته‌ خه‌ڵك ئازاده‌ به‌ڵام ئه‌و ئازادییه‌ به‌و واتایه‌ نایه‌ت كه‌ تۆ ماف به‌ خۆت بده‌یت ته‌جاوز له‌سه‌ر موقه‌ده‌سات بكه‌یت، بۆیه‌ قبوڵ ناكه‌ین له‌ كوردستان كه‌س سوكایه‌تی به‌ پیرۆزییه‌كانی ئیسلام بكات.
ئه‌مه‌و له‌ كۆتایی دانیشتنه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی نوێ چه‌ند خاڵێكیان خسته‌ڕوو ده‌رباره‌ی كه‌موكوڕییه‌كانی یه‌كێتی زانایان و سه‌رۆك بارزانیش به‌ڵێنی چاره‌سه‌ركردنی دان.