راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی: رۆژی 20/ 9/2010 به بانگهێشتی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێكی كوردستان، شاندێكی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی به‌ژداری له سمینارێكی وه‌زاره‌تی ناوبراو كرد.
شاندی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی كه پێك هاتبوو له هه‌ردوو به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا نه‌جمه‌دین وادی‌و مامۆستا مه‌لا دلشاد گه‌ڵاڵی، به‌مه‌به‌ستی ئاگادار بوون‌و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوبراو، ئاماده‌ی ئه‌و سیمیناره بوون، كه تایبه‌ت بوو به چه‌ند نه‌خۆشیه‌كی نه‌گوازراو، كه وه‌ك هه‌وڵێكی تازه له‌مه‌ڕ هه‌ندێ چالاكی‌و پێشكه‌وتنی پزیشكی قسه‌ی له‌باره‌وه كراوه.
له‌دوای گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر ئه‌و ته‌وه‌ره‌ش شاندی ناوبراو دووپاتی كردووه، كه یه‌كێتی زانایان ئاماده‌ی هه‌ر جۆره هاوكاری‌و هه‌ماهه‌نگیه‌كه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ زیاتر سه‌لامه‌تی هاوڵاتیان‌و خۆ پاراستن له نه‌خۆشیه به‌ر بڵاوه‌كان.
|