له هه‌واڵێكی بێ ئابڕوانه‌و سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ی دونیای پێشكه‌وتنخوازانه‌ی وڵاتانی یه‌كه‌مدا، هه‌فته‌ی رابردوو ده‌زگاكانی راگه‌یاندن هه‌واڵی شووكردنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه‌و.
ئێمه‌مانان كه گوێمان له هه‌واڵێكی هاوشێوه ده‌بێ، هیچ گومانێكمان لا دروست نابێ، كه كچێك هاوسه‌ری ژیانی خۆی هه‌ڵبژاردووه‌و، شووی به شۆڕه لاوێك كردووه، به‌ڵام ئه‌م هه‌واڵه‌مان باس له شووكردنی وه‌زیرێكی كامڵه پیاوی ئه‌ڵمانیه‌و كه رۆژنامه‌ی بیلدی ئه‌لمانی له ژماره‌ی رۆژی (18/9/2010) بڵاوی كرده‌وه ناوی: (گویدۆ وسته‌رویڵا) ه‌و، ته‌مه‌نی 48 ساڵه‌و، شووی به پیاوێك كردووه، كه ته‌مه‌نی 42 ساڵه‌و ناوی (میشێل مرۆنزه)!!!
شایانی باسه ده‌زگاكانی راگه‌یاندن باس له‌وه ده‌كه‌ن: كه ئه‌م ژن‌و مێرده!!، به‌ر له ئاهه‌نگی یه‌كتر گواستنه‌وه‌یشیان، ساڵانێكی زۆره به‌یه‌كه‌وه‌ن، به‌ڵام له هه‌فته‌ی رابردوو له ئاهه‌نگێكدا كه 20 كه‌س له خزم‌و كه‌س‌و هاورێ‌ی هه‌ردوولایان ئاماده‌بوون، به یاسایی بوونه ژن‌و مێرد!!!.
هه‌ر یه‌ك له مێركڵی راوێژكاری ئه‌ڵمانیا‌و، عومده‌ی به‌رلین پیرۆزباییان لێی كرد‌و، هیوای به‌خته‌وه‌ریان بۆی كرد.
جێگه‌ی باسكردنه، له‌م ساڵانه‌ی دوایی كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی سیاسی ئه‌ڵمانیا مه‌یلیان بۆ زه‌واجی میسلی ده‌چێت، له‌وانه عومده‌ی به‌رلین‌و عومده‌ی هامبۆرگ‌و، دواجار وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا.
سوپاس بۆ خوا كه موسڵمانین.
|