یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە   
شاندێكی فراوانی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان ئاواره‌كانی خانه‌قین و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ جه‌له‌ولا به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 17/06/2014 : 11:50:31
قه‌باره‌ی فۆنت


سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 16/6/2014 به‌مه‌به‌ستی له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ دۆخی ئاواره‌كانی سنوری جه‌له‌ولا و سه‌عدیه‌ و شاره‌بان له‌ شاری خانه‌قین و گه‌یاندنی كۆمه‌ك و هاوكاری مرۆیی بۆیان و به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم  شاندێكی فراوانی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و لێپرسراوی لقی گه‌رمیان شاری خانه‌قین و شارۆچكه‌ی جه‌له‌ولایان به‌سه‌ر كرده‌وه‌.

له‌ سه‌ره‌تادا  شاندی لق له‌ شاری خانه‌قین سه‌ردانی هه‌ر دوو مه‌ڵبه‌ندی 12 ی ڕێكخستنی خانه‌قینی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و لقی خانه‌قینی پارتی دیموكراتی كوردستانی كردو له‌ نزیكه‌وه‌ له‌ دۆخی سیاسی ناوچه‌كه‌یان كۆڵیه‌وه‌ ... پاشان شاندی لق له‌ نزیك گوندی به‌هاری تازه‌ له‌شاری خانه‌قین ئاواره‌كانی ناحیه‌كانی جه‌له‌ولاو سه‌عدیه‌و شاره‌بان و ده‌وروبه‌ریان له‌ شاری خانه‌قین به‌سه‌ركرده‌وه‌و كۆمه‌ك و هاوكاری لقی یه‌كێتی زانایانیان گه‌یانده‌ ئاواره‌كان‌و پاشان  به‌سه‌ر ته‌واوی ئاواره‌كاندا دابه‌شكرا.

دواتر شاندی لق له‌ درێژه‌ی سه‌ردانه‌ مه‌یدانیه‌كه‌یاندا به‌ره‌و شارۆچكه‌ی جه‌له‌ولا به‌ڕێكه‌وتن و له‌ده‌روازه‌ی شارۆچكه‌كه‌ هێزه‌كانی پۆلیسی گه‌رمیان و پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیان به‌سه‌ر كرده‌وه‌و له‌ نزیكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئاسایش پارێزه‌كاندا كۆبونه‌وه‌و پشتگیری و پشتیوانی زانایانی ئاینی كوردستانیان پێ‌ ڕاگه‌یاندن هه‌روه‌كو لێپرسراوی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ڕۆڵی ئه‌رێنی خۆیان ببینن و كه‌م ته‌رخه‌می نه‌كه‌ن له‌ پاراستنی سه‌روماڵی هاوڵاتیان و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی له‌ ناوچه‌كه‌دا بپارێزن و به‌وریاییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ بكه‌ن و ڕێگه‌ نه‌ده‌ن خه‌ڵكانێك به‌ناوی پێشمه‌رگه‌وه‌ ناوی پێشمه‌رگه‌ له‌كه‌دار بكه‌ن...

هه‌روه‌ها شاندی لق هێزه‌كانی ئاسایشی گه‌رمیانیان له‌ سنوره‌كه‌ به‌سه‌ر كرده‌وه‌ كه‌ به‌مه‌به‌ستی پاراستنی سه‌روماڵی هاوڵاتیان له‌ سنوره‌كه‌دا ئه‌رك ده‌بینن و به‌هه‌مان شێوه‌ په‌یامی یه‌كێتی زانایانیان پێ‌ ڕاگه‌یاندن له‌ به‌رامبه‌ریشدا هه‌ریه‌كه‌ له‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و پۆلیس و ئاسایش خۆشحاڵی زۆری خۆیان بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی شاندی یه‌كێتی زانایان ده‌ربڕی و وه‌كو پاڵپشتیه‌كی مه‌عنه‌وی گرنگ وه‌سفیان كرد.

له‌ گه‌ڕانه‌وه‌دا و له‌ سه‌ر ڕێگای جه‌له‌ولا– خانه‌قین له‌ چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا له‌ گه‌ڵ كه‌ناڵی حوڕه‌ی به‌ریتانی مامۆستا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری سه‌رۆكی شاندی یه‌كێتی زانایان  ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی خسته‌ ڕوو و هه‌روه‌ها په‌یامی یه‌كێتی زانایان و مه‌لای كوردی له‌باره‌ی دۆخی ناجێگیری ناوچه‌كه‌و عێراقه‌وه‌ خسته‌ ڕوو .

دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین گه‌رمیان :