رۆژی یه‌كشه‌ممه (30/5/2010) شاندێكی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان، كه له سه‌رۆك‌و جێگر‌و چه‌ند ئه‌ندامێك پێكهاتبوو، سه‌ردانی د. كه‌مال كه‌ركووكی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانیان كرد‌و، له دیدارێكدا، كه د. به‌شیر سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئه‌وقاف له په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌ی بوو، مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به‌ناوی وه‌فدی زانایانی ئایینی جه‌غتیان له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك كرده‌وه، كه پێشتر له‌گه‌ڵ لێژنه‌ی ئه‌وقاف گفتوگۆیان كردبوو، به‌تایبه‌تی مه‌سه‌له‌ی مه‌ئزوونی شه‌رعی‌و، حه‌سانه‌ی مامۆستایانی ئایینی‌و، هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وام له‌نێوان په‌رله‌مان‌و زانایانی ئایینی‌و، هه‌موو ئه‌و یاسایانه‌ی په‌یوه‌ست به ئایینن، كه زۆر پێویسته راوێژ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی زانایان بكرێت، ئه‌مه‌ش هه‌م بۆ خزمه‌تی هاووڵاتیان‌و، هه‌میش بۆ ئه‌وه‌ی یاساكان، باشتر كاریان پێ بكرێت.
به‌تایبه‌تیش مه‌سه‌له‌ی وه‌قف، كه به پێی شه‌ریعه‌تی ئیسلام، هه‌ر شتێك وه‌قف بێت، پێویسته بۆ ئه‌و شته سه‌رف بكرێت، بۆ جگه له‌و ئایینه‌ش دروست نییه له كاره ئایینیه‌كانی ئایینێكی دیكه سه‌رف بكرێت، بۆیه ده‌بێ ئه‌و یاسایه وردتر روونبكرێته‌وه‌و، به چاكیش كاری پێ بكرێت.
دكتۆر كه‌مال كه‌ركووكی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، وێڕای پیرۆزباییكردن له ده‌سته‌ی نوێوه، جه‌غتی له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه كرده‌وه‌و، رۆڵی زانایانی ئایینی به رۆڵێكی مه‌زن دانا له كوردستان‌و، به‌ڵێنیشی دا، كه ته‌نسقێكی زۆر به‌هێز له نێوان لێژنه‌كانی په‌رله‌مان‌و، یه‌كێتی زانایان هه‌بێت، ئێمه زۆر ئومێدمان به ئێوه‌یه، چونكه ئێوه له بواری وشیاركردنه‌وه‌دا ده‌توانن رۆڵێكی زۆر مه‌زن ببینن، بۆ ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ش كه خستتانه روو، ئێمه پشتیوانی‌تان ده‌كه‌ین، به‌تایبه‌تی مه‌سه‌له‌ی ماره‌بڕین، زۆر پێویسته ته‌نزیم بكرێت، چونكه كاری زۆر ناڕێك له‌و باره‌وه ده‌كرێت، به‌تایبه‌تی كچی منداڵ‌و بچو‌وكیش تا ئه‌وه‌ی ماره ده‌كرێت، به‌ڵام بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری‌و لێژنه په‌یوه‌ندیداره‌كان دابنیشن بۆ ئه‌وه‌ی له رووی یاساییه‌وه‌ش رێگه‌چاره‌ی بۆ بدۆزرێته‌وه، دڵمان به ئێوه زۆر خۆشه، كه بتوانن پشتیوانی ئه‌م هه‌رێمه بكه‌ن، خه‌ڵكیش كه ئێوه‌ی هه‌بێت له چی ده‌ترسێت؟.
ئینجا گووتی: سه‌رۆك بارزانی هه‌میشه رێنماییمان ده‌كات، كه رێز‌و حورمه‌ت بۆ مامۆستایانی ئایینی دابنێین‌و، به‌ڕێزه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌ین.
ده‌رباره‌ی قسه‌گووتن به پیرۆزییه‌كانی موسڵمانانیش، یه‌كێتی زانایان گووتیان: باری ئازادی ره‌خساوی كوردستان بۆته مایه‌ی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكێك به نووسین‌و قسه‌كردن، باسی پیرۆزییه‌كانی موسڵمانان ده‌كات‌و، باسی هه‌رچی پیرۆزیێكه ده‌یكه‌ن، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات، خه‌ڵك هه‌ستی بریندار ببێت‌و، له‌وانه‌یه زۆر جار تووڕه‌بوونیش بیگرێته‌وه.
ئینجا داوایان له سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرد، بۆ رێگه‌گرتن له‌م جۆره هه‌ڵس‌و كه‌وتانه، ته‌فعیلی ئه‌و یاسایانه بكرێت، كه سزا بۆ ئه‌وانه داده‌نێن، كه سووكایه‌تی به پیرۆزییه‌كان ده‌كه‌ن، چونكه كۆمه‌ڵه یاسایه‌ك هه‌یه، به‌ڵام پێویسته وه‌كاربخرێن.
دكتۆر كه‌مال كه‌ركووكی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به گرنگه‌وه قسه‌كانی وه‌فدی یه‌كێتی زانایانی وه‌رگرت‌و، گووتی: قسه‌كانتان زۆر دروسته، له هه‌رێمه‌كه‌مان خه‌ریكه ده‌گاته ئه‌و حه‌دده‌ی خه‌ڵكێك باس له پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌كات، بۆیه پێویسته باشترین ته‌نسیق له‌گه‌ڵ لیژنه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ن، بۆ ئه‌م كارانه‌و، ده‌بێ بشزانن، به چه‌ند نووسین‌و بابه‌تێك ناتوانن ئیسلام له كوردستان ریشه‌كێش بكه‌ن، چونكه خوا ده‌یپارێزیت‌و، مێژووش شاهێده دیكتاتۆره‌كان، كه ویستیان ئیسلام ریشه‌كێش بكه‌ن، به كوێ گه‌ییشتن، هه‌ركه‌سێكیش خۆی بداته به‌ر ئه‌و هه‌وایه بێگومان به زه‌ویدا ده‌كه‌وێت.
|