یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئیبڕاھیم مەنتک لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   شاندێکی زانایانی تورکیاو یەمەن و مەغریب لە ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   لقی دهۆکی یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر بۆ پتر لە 110 زانای ئایینی ساز دەکات    *****    *****   دکتۆر عەباس شومان ئەمینداری گشتی دەستەی گەورە زانایانی ئەزهەر: "بە تەئکید رۆڵی زانایانی کوردستان رۆڵێکی گرنگ و ئەرێنیە و لە ئاستێکی باشی پێشکەوتن و زانستی هەنگاو دەنێن "   
كوێت له‌ رێگای ئه‌نته‌رپوله‌وه‌ هه‌وڵی ده‌ستگیركردنی یاسر حه‌بیب ده‌دات
به‌رواری دابه‌زاندن: 23/09/2010 : 10:30:01
قه‌باره‌ی فۆنت
حكومه‌تی كوێت به‌ ره‌سمی بڕیاری ده‌ستگیركردنی یاسر حه‌بیبی داوه‌‌و، داواش ده‌كرێت له‌ كوێت دادگایی بكرێت.

یاسر حه‌بیب كه‌سایه‌تی ئۆپۆزسیۆنی شیعه‌ مه‌زه‌به‌، ئێستا له‌ له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا نیشته‌جێیه‌‌و، ره‌گه‌زنامه‌ی به‌ریتانیای هه‌یه‌.

له‌م ماوه‌ی دوایی یاسر حه‌بیب كۆمه‌ڵێك شتی كرد، كه‌ بووه‌ مایه‌ی توڕه‌بوونی موسڵمانانی سونی مه‌زه‌ب له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان، به‌تایبه‌تی له‌ ناو كوێت كاردانه‌وه‌ی زۆر تووندی هه‌بوو، كاتێك یاسر حه‌بیب له‌ له‌نده‌ن ئاهه‌نگێكی بۆ چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی شیعه‌ مه‌زه‌ب رێكخست تێیدا ئاهه‌نگیان به‌بۆنه‌ی مردنی عائیشه‌ی دایكی بڕواداران ساز ده‌كرد‌و، جنێو‌و قسه‌ی ناشیرینیان ده‌رهه‌ق به‌ هاوه‌ڵه‌ به‌ڕێزه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌ربڕی، دوای ئه‌وه‌ له‌ كوێت به‌ حوكمی ئه‌وه‌ی هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی كوێتیه‌، ناڕه‌زاییه‌كی زۆر له‌ نێو دام‌و ده‌زگاكان‌و له‌سه‌ر ئاستی جه‌ماوه‌ریش دروست بوو، داوای دادگاییكردنی ناوبراویان ده‌كرد.

ناڕه‌زاییه‌كان ته‌نها ناوه‌نده‌ سونیه‌كانی نه‌گرته‌وه‌، به‌ڵكو هه‌ندێك ناوه‌ند‌و كه‌سایه‌تی شیعه‌ش ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی، له‌وانه‌ شێخ سه‌فاری شیعه‌ مه‌زه‌بی سعودیه‌، كه‌ دكتۆر یوسف قه‌ره‌زاوی سه‌رۆكی یه‌كێتی جیهانی زانایانی موسڵمان ده‌ستخۆشانه‌ی لێكرد.

یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانیش له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی هه‌وڵی جنێودان‌و سوكایه‌تیكردن به‌ سه‌حابه‌كانی ئیدانه‌ كرد.

رۆژی سێشه‌مه‌ به‌ ره‌سمی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كوێتی ره‌گه‌زنامه‌یان له‌ یاسر حه‌بیب سه‌نده‌وه‌، رۆژێك دوای ئه‌وه‌ ده‌ستكرا به‌ ئاماده‌یی یاسایی بۆ ئه‌وه‌ی له‌ رێگای پۆلیسی نێو ده‌وڵه‌تی (ئه‌نته‌رپول)ه‌وه‌ یاسر حه‌بیب ده‌ستگیر بكه‌ن، به‌ڵام هۆكاره‌كه‌ باس له‌ هیچ له‌و قسانه‌ی یاسر حه‌بیب ناكات، كه‌ سوكایه‌تی به‌ هاوسه‌ر‌و هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت كردووه‌، ئه‌وه‌ی بۆ دادگا هێشتۆته‌وه‌، به‌ڵكو باس له‌وه‌ ده‌كات، كه‌ به‌ پێی یاسای كوێت، هاوڵاتی كوێتی بۆی نییه‌ دوو ره‌گه‌زنامه‌ی هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ دوو ره‌گه‌زنامه‌ی هه‌یه‌.

ماوه‌ بڵێین: ماوه‌یه‌ك به‌ له‌ ئێستا یاسر حه‌بیب خۆپیشاندانه‌كی له‌ له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا رێكخست، كه‌ تێیدا داوای ده‌كرد، مه‌كه‌‌و مه‌دینه‌ بخرێ،ه‌ بنده‌ستی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان‌و، له‌ وڵاتی سعودیه‌ بسه‌ندرێنه‌وه‌.