یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە   
لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان به‌شداری دوو پرسه‌ ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 04/08/2014 : 11:47:54
قه‌باره‌ی فۆنت


به‌یاوه‌ری هه‌ر یه‌ك له‌ به‌رێزان سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به‌رێز مه‌لا عبدالله مه‌لاسه‌عید‌و، مه‌لا وه‌یسی مه‌لا سه‌عید به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران‌و، لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان به‌ سه‌رۆكایه‌تی مامۆستا مه‌لا خالید مه‌له‌كی به‌رپرسی لق‌و ژماره‌یه‌ك كارگێرو ئه‌ندامانی لق به‌شداریان كرد له‌ پرسه‌ی باوكی مامۆستا مه‌لا سوله‌یمان هه‌سنانی، ئه‌مه‌و له‌پرسه‌كه‌دا سه‌رۆكی زانایان هاوخه‌می خۆی به‌ خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو راگه‌یاندو داواكاربوو له‌خوای گه‌وره‌ به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شادبكات‌و سێبوریش به‌كه‌س‌وكارو خانه‌واده‌كه‌ی بدات.

هه‌روه‌ك خاوه‌نی پرسه‌كه‌ش سوپاسگوزاری خۆیان ئاراسته‌ی شانده‌كه‌و سه‌رۆكی زانایان كرد بۆ ئاماده‌بونیان له‌پرسه‌كه‌و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆخواستن.

 

له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ شاندێكی لقی سۆران له‌ ناحیه‌ی گه‌لاله‌ به‌یاوه‌ری به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران به‌رێز مه‌لاوه‌یسی مه‌لاسه‌عید‌و هه‌روه‌ها به‌رپرسی ناوچه‌ی چۆمانی یه‌كێتی زانایان مامۆستامه‌لا عبدالله شێركاوه‌یی ئاماده‌ی پرسه‌ی خوشكی نه‌ژاد عه‌زیز سورمێ  بوون،

به‌م بۆنه‌وه‌ شانده‌كه‌ هاوپه‌رۆشی خۆیان گه‌یانده‌ بنه‌ماله‌ی خوالێخۆشبوو‌و داواكاربوون خوای گه‌وره‌ بیخاته‌ به‌ردلۆڤانی میهره‌بانی خۆی، ئه‌مه‌و خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبووش سوپاسی هاوپه‌رۆشی شانده‌كه‌یان كردو ئومێدی سه‌ركه‌وتنیان بۆ خواست. 

راگه‌یاندنی لقی سۆران