یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە   
له‌رۆژانی جه‌ژندا لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان مامۆستایانی ئاینی به‌سه‌ركرده‌وه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 04/08/2014 : 11:51:11
قه‌باره‌ی فۆنت


به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی پیرۆزبایی جه‌ژن به‌ مامۆستایانی ئاینی‌و كه‌سایه‌تیه‌ دیاره‌كانی سنوره‌كه‌، لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان به‌ سه‌رۆكایه‌تی مامۆستا مه‌لاخالید مه‌له‌كی به‌رپرسی لق‌و هه‌روه‌ها یاوه‌ری به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران به‌رێز مه‌لاوه‌یسی مه‌لاسه‌عید سه‌ردانی مامۆستایانی ئاینی‌و پیاو ماقوڵانی سنوره‌كه‌یان كردو، له‌ نزیكه‌وه‌ په‌یامی جه‌ژنیان ئاراسته‌كردن‌و هیوای قه‌بوڵ بوونی تاعه‌تی ره‌مه‌زان‌و رۆژوه‌كانیان له‌خوای گه‌وره‌ بۆداواكاردن.

هه‌روه‌ك له‌ به‌سه‌ركردنه‌وه‌كاندا سوپاسی وتاربێژو مامۆستایانی ئاینیان كرد كه‌ له‌ مانگی ره‌مه‌زانداو له‌ پێناو گه‌یاندنی ئامۆژگاری‌و ڕێنماییه‌كانی مانگی ره‌مه‌زان له‌خزمه‌ت هاوڵاتیاندا درێغیان نه‌كردو به‌رده‌وام بوون له‌ به‌جێ گه‌یاندنی په‌یامه‌كه‌یان.

ئه‌مه‌و له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه‌ مامۆستایان‌و كه‌سایه‌تیه‌كان سوپاسی سه‌ردانی شاندی میوانیان كردو ئومێدی به‌خته‌وه‌ریان بۆخواستن.

راگه‌یاندنی لقی سۆران