پاش نیوه‌ڕۆی 20/ 9 /2010، مامۆستا ملا عبدالكریم عبدالله به‌رگێله‌یی، پێش نۆێژی مزگه‌وتی حاجی قادر قرنی ، له گه‌ڕه‌كی ته‌یراوه‌ی ، شاری هه‌ولێر ، به هۆی نه‌خۆشی، له‌نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری، له‌دوای ته‌مه‌نێكی دوور‌و دریًژی ،پڕله عیباده‌ت وخزمه‌تكردنی ئاین و،خاك و، نیشتیمان، دڵه‌كةی له‌كار وه‌ستاو، گیانی پیرۆزی به‌رز بوه‌ووه بۆئاسمانه‌كان و، لاپه‌ڕه‌كانی ژیانی كۆتایی پێ هات.
شایه‌نی باسه، له مه‌ڕاسیمێكی شایه‌سته‌دا، به ئاماده‌بوونی {شێخ نیاز راغب دێگه‌یی} به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان و، ئه‌ندامان و، كارگێرانی لق و، {مامۆستا ملا حسن قادیانی } به‌رپرسی ناوچه‌ی {1}هه‌ولێر و، جه‌ماوه‌رێكی به‌رچاو، له گۆڕستانی {شێخ احمد} له‌شاری هه‌ولێر ، به‌خاك سپێردرا.
وه‌ك رێزلێنان له رۆڵی به‌رزی مامۆستا له دوارۆژی پرسه‌كه‌ی مه‌راسێمێك رێك خرا، كه تێیدا سه‌رۆك زانایان‌و، به‌رپرسی لقی هه‌ولێر وتاریان خوێنده‌وه، باسیان له رۆڵی مامۆستایانی كرد‌و، دوعای خێریشیان بۆ مامۆستای ناوبراو كرد.
|