یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە   
بۆ حه‌سانه‌ی مامۆستایانی ئایینی په‌رله‌مان وه‌ڵامی یه‌كێتی زانایان ده‌داته‌وه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 01/09/2014 : 12:45:35
قه‌باره‌ی فۆنت

دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند حاڵه‌تێك هاتنه‌پێش تێیدا مامۆستایانی ئایینی بانگهێشتی دادگا‌و لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌كران، یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان له‌ (6/8/2014) نووسراوێكی ئاراسته‌ی لێژنه‌ی ئه‌وقافی په‌رله‌مانی كوردستان كرد‌و، تێیدا داوا ده‌كات: (هه‌ر لێپرسینه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ زانایانی ئایینی پێویسته‌ له‌ رێگای وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و كاروباری ئایینی‌و یه‌كێتی زانایانه‌وه‌ بێت‌و، به‌بێ‌ ئاگاداری ئه‌م دوو ده‌زگایه‌ زانای ئایینی راپێچی دادگا نه‌كرێت).

دوای به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌م داواكارییه‌ لێژنه‌ی ئه‌وقافی پەرلەمان نووسراوێكی بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان به‌رزكرده‌وه‌‌و، پێشنیار ده‌كه‌ن هه‌ر زانایه‌كی ئایینی كه‌ ئیجرائاتی یاسایی له‌گه‌ڵ بكرێت، با له‌ رێگه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و كاروباری ئایینی بێت، چونكه‌ ده‌زگایه‌كی فه‌رمی حكوومیه‌‌و زۆربه‌ی زۆری زانایان فه‌رمانبه‌رن له‌م ده‌زگایه‌.

هه‌روه‌ها پێشنیار ده‌كه‌ن ئه‌م حه‌سانه‌یه‌ پیاوانی ئایینه‌كانی تریش بگرێته‌وه‌.

دوای به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌م پێشنیاره‌ی لێژنه‌ی ئه‌وقاف سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان رۆژی 20/8/2014 بە ژمارە (4/3/2406) نووسراوێكی ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌، له‌ نووسراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌ نووسراوه‌كه‌ی یه‌كێتی زانایان‌و رای لێژنه‌ی ئه‌وقاف لە پەرلەمان كراوه‌‌و بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ره‌وانه‌كراوه‌: (به‌ مه‌به‌ستی به‌دواداچوون‌و جێبه‌جێكردنی كاری پێویست به‌ پێی یاسا).

شایانی باسه‌ ده‌ستگیركردنی مامۆستایانی ئایینی به‌بێ‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیدار، كه‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقافه‌ نیگه‌رانی یه‌كێتی زانایانی لێكه‌وته‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌م داوایانه‌یان به‌رزكرده‌وه‌، به‌و ئومێده‌ی جێبه‌جێ‌ بكرێت، به‌ سوپاسه‌وه‌ په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌م داواكارییه‌ی یه‌كێتی زانایانی قبوڵ كردووه‌.