چین یادی سێ ساڵه‌ی بڕیاری دیاریكردنی منداڵبوون ده‌كاته‌وه، كه كه‌س بۆیی نییه له یه‌ك منداڵ پتری هه‌بیت، كه ئه‌مه‌ش تا ئێستا جێگه‌ی قسه‌و كێشه‌یه.
ئه‌و بڕیاره‌ی چین دوای ئه‌وه هاتوه، كه مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه بۆ ساڵی (2033) رێژه‌ی دانیستوانی ئه‌و وڵاته بگاته، ملیارێك شه‌پت‌و پێنج ملیۆن كه‌س.
دانه‌رانی ئه‌و سیاسه‌ته پێیان وایه به‌م بڕسیاره چینیان له گرفتی زۆری دانیشتوان‌و فێركركدنی منداڵان پاراستووه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌و له هه‌واڵێكی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌دا كه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره بڵاوی كرده‌وه: مامۆستایه‌كی زانكۆ له چین، دوای ئه‌وه‌ی خێزانه‌كه‌ی منداڵی دووه‌می ده‌بێ، له‌و زانكۆیه‌ی كه وانه‌ی تێدا ده‌ڵێته‌وه ده‌رده‌كرێ‌و غه‌ڕامه‌یش ده‌كرێ.
دوای ئه‌وه‌ی خێزانی مامۆستا (یانگ زی جو) ی وانه‌بێژ له زانكۆیه‌كی تایبه‌ت به زانسته رامیاریه‌كان، منداڵی دووه‌می ده‌بێ وه‌ك سزایێكی یاسایی به‌رامبه‌ر به رێزنه‌گرتنی یاسای وڵات، زانكۆكه به فه‌رمی له كاره‌كه‌ی لای ده‌دات‌و دادگایش به 35 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی سزای ده‌دات.
شایانی باسه به‌پێی یاسای فه‌رمی وڵاتی چین: به‌هۆی كه‌می داهات‌و بچوكی رووبه‌ری وڵات، نابێ هیچ خانه‌واده‌یه‌كی دانیشتووی ناوشاره‌كان له‌یه‌ك منداڵ زیاتریان ببێت‌و، دانیشتوانی گونده‌كانیش ده‌توانن منداڵێكی كوڕیان ببێ ئه‌گه‌ر هاتوو یه‌كه‌م منداڵیان كچ بێ !!!
|